Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAY 2026 14:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی شێخ) ناسراو بە ھاوڕێ ئەبوو فارووق، یەکەم سکرتێری حزبی شیووعی کوردستان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی شێخ) ناسراو بە ھاوڕێ ئەبوو فارووق، یەکەم سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و لە سەرکردایەتی و جەماوەر و ھاوڕێیانی حزبی شیووعیی کوردستان دەکەم، ھاوسۆز و ھاوخەمیانم. ھیواخوازم خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات.

ھاوڕێ ئەبوو فارووق تەمەنێکی درێژی لە خەبات و تێکۆشان لەپێناو ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و دیکتاتۆریدا بەسەر برد و ھاوخەباتێکی دڵسۆزی پێشمەرگە و ھێزە کوردستانییەکان بوو. یادی ھەمیشە بە خێر بێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١٠/٢




دوایین هەواڵەکان

ل یوبیلا زیرینا شورەشا گولانێ سلاڤ و رێز بۆ هەلکەرێن وێ

TUESDAY, 26 MAY 2026 14:05:32

ئحسان ئامێدی

 
مامۆستایانی زانکۆ بۆ KDP.info: شۆڕشی گوڵان پایەی قەوارەی هەرێم و ئایندەی گەشی کوردستانە

TUESDAY, 26 MAY 2026 13:05:46

هەولێر-KDP.info- مامۆستایان و ئەکادیمیستانی زانکۆکانی کوردستان لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی ٢٦ـی گوڵاندا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدوێن و دەڵێن، ئەم شۆڕشە مەزنە داینەمۆی گەڕاندنەوەی ئیرادەی تاکی کورد و تێکشکێنەری بنەڕەتیی نائومێدی بوو لە دوای پیلانی جەزائیر. ئاماژە بەوەش دەکەن کە شۆڕشی گوڵان پایەی یەکڕیزیی نیشتمانی و بەرەی کوردستانی داڕشت و باشترین وەفاداریش بۆ ئەم یادە، پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانە.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی: شۆڕشی گوڵان خەونی دوژمنانی خستە چاڵ و پیلانەکانی پووچەڵ کردەوە

TUESDAY, 26 MAY 2026 13:05:09

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی گوڵاندا ڕایدەگەیەنێت، کە بە متمانەیەکی پۆڵایینەوە بەرەو پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاراکردنەوەی دامەزراوە سەروەرییەکان هەنگاو دەنێت. هاوکات جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، یەکڕیزیی نیشتمانی و بەردەوامی لەسەر ڕێبازی سەرۆک بارزانی دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە پارتی بە پاڵپشتیی جەماوەر، هەمیشە حزبی ژمارە یەکی کوردستان و عێراقە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبووەوە

TUESDAY, 26 MAY 2026 12:05:27

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد.

 
مەسروور بارزانی: شۆڕشی گوڵان سەلماندی ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە

TUESDAY, 26 MAY 2026 12:05:54

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یۆبیلی زێڕینی شۆڕشی گوڵاندا ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو شۆڕشە نەک تەنیا پیلانی دوژمنان و ناحەزانی تێکشکاند، بەڵکوو ئاسۆیەکی نوێی لەبەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستاندا کردەوە و سەلماندی کە خواست و ئیرادەی گەلی کوردستان، لە هەموو پیلان و گەلەکۆمەکێیەک بەهێزترە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact