Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 14 MAY 2026 12:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

پێداگرتنی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە هاوکات هەندێکی تر بەردەوامن لە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، جێگەی قبوڵکردن نییە. جەخت دەکەینەوە کە هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو پرسە هاوکات چارەسەر نەکرێت، بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان  لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادە بن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت: پێکهێنانی حکوومەت لە خزمەتی خەڵک و هەموو لایەنە سیاسییەکان دایە

THURSDAY, 14 MAY 2026 12:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەین پەرلەمان کارابکرێتەوە و حکوومەت پێکبھێنرێت.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرزەپرد و شەقامێکی ٦٠ مەتریی لە سۆران کردەوە

THURSDAY, 14 MAY 2026 11:05:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرزەپرد و شەقامێکی ٦٠ مەتریی لە سۆران کردەوە و لە وتارێکدا ڕایگەیاند: "دڵخۆشم دیسان لەگەڵتانم و سەردانی سۆران دەکەین بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی تر کە ئەمە بەرزترین پردە لەسەر ئاستی ھەموو عێراق و ئێستا لە شاری سۆران دروست کراوە، ماوەیەکە پلانی بۆ داڕێژراوە و کاری تێدا دەکرێت و شکور بۆ خوا ئێستا بە ئەنجام گەیشت و ئەمڕۆ بە فەرمی ئەم پرۆژەیە دەکەینەوە و دەیخەینە خزمەتی ھەموو ھاووڵاتیانی کوردستان."

 
هۆشیار زێباری: ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق بە خێرایی پێکناهێنرێت

THURSDAY, 14 MAY 2026 08:05:53

ئەمریکا-KDP.info- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق خاوەنی هەموو پێداویستییەکانی گەشەسەندنە بەڵام بەدەست قەیرانی سەرکردایەتییەوە دەناڵێنێت. هاوکات ئاشکرای دەکات ١٨٢پەرلەمانتاری عێراق بە نیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن و ئەگەر ئەمە ڕووبدات حکوومەتی عێراق خێرا پێکناهێنرێت.

 
هێمن هەورامی لە ئەمریکا: تەنیا ٥٪ـی ڕێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدا جێبەجێکراون

THURSDAY, 14 MAY 2026 07:05:08

ئەمریکا-KDP.info- دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هۆشداریی لە داڕمانی سیستەمی سیاسیی عێراق دا و رایگەیاند، کە جێبەجێنەکردنی دەستوور و ڕێککەوتنەکان هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانن. ئاشکراشی کرد کە لە کۆی ٦٧خاڵی بەرنامەی حکوومەت بەرانبەر هەرێمی کوردستان، تەنیا ٤ خاڵیان جێبەجێ کراون.

 
شۆفێران لەڕێی KDPـیەوە سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکەن بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 21:05:56

سۆران-KDP.info- لە درێژەی هەوڵە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی دەرکرد بە سزادانی ئەو شۆفێرانەی لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە زبڵ و خاشاک فڕێ دەدەن، سزاکەش تۆمارکردنی پێبژاردەی داراییە بە بڕی ٤٠ هەزار دینار.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact