مەحمود محەمەد: پارتی داوای گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه چه‌قبه‌ستووه‌كانی عێراق ده‌كات
9/12/2022 6:54:35 PM
ھەولێر-KDP. info- گوتەبێژو ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحمود محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە ھەولێر رایگەیاند کە، پارتی داوای گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه چه‌قبه‌ستووه‌كانی عێراق ده‌كات.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه له عێراق
9/9/2022 6:40:48 PM
پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دایه له عێراق به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ڵێن بده‌ن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ بكه‌ن.
مه‌حمود محه‌مه‌د: له‌م ماوه‌یه ده‌ست به هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى كۆنگره‌ى 14 ده‌كرێت
7/4/2022 11:51:29 AM
هەولێر-KDP.info- مه‌حمود محه‌مه‌د ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، له دیمانه‌یەکی له‌گه‌ڵ ماڵپەڕی نوچه‌نێت، تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاتانه‌ی، كه ڕووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه و، دید و بۆچوونی پارتی له باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خاته‌ڕوو، هاوکات ئه‌وه‌ش دەڵێ، كه په‌ڕاوێكی لێكتێگه‌یشتن له نێوان پارتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی واژۆ كراوه، كه خاڵی ئه‌رێنی تێدایە، سەبارەت بە كۆنگره‌ی داهاتووی پارتیش ئاماژە بەوە دەدا، کە پڕۆگرامەکان هەمووی داڕێژراون و، پەیڕەوی ناوخۆش بەهەمان شێوەی خۆی دەبێت، وە لیژنەی پێویست دروست کراوە و، سەرقاڵی ئیش و کارەکانیانن، لەم ماوەیە دەست بە هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆنگرە دەکرێت.
ڕاگەیاندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
2/14/2022 6:55:50 PM
دوای ئەو پێشهاتە سیاسی و كۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق و، لەپێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی بەڕێز (ڕێبەر ئەحمەد خالد) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی وەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕادەگەیەنێت.
لێدوانێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
1/25/2022 7:52:19 PM
بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، بە یاسایی و دەستووریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو. ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات.
ڕاگەیەندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
1/24/2022 11:13:11 AM
هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی راگه‌یاندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: بەیاننامەكەی ڕۆژی یەكشەممە (23ـی كانوونی دووەم)ی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی پارتیمان و ڕەوشی سیاسیی و پرسی سەرۆككۆمار هەندێ بەلاڕێدابردن و بێ ئینسافی تێدا بوو. بۆیە بە باشی دەزانین ڕای گشتیی كوردستان لە ڕاستی و دروستیی بابەتەكان ئاگادار بكەینەوە.
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
11/30/2021 8:05:53 PM
دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین.
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
9/5/2021 12:18:35 AM
ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی ھەپەگە، لە راگەیاندراوێکدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە حەوت چەکداریان لە دەڤەری خەلیفان بەدەستی پارتی کوژراون!..
راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
8/28/2021 2:19:27 PM
لەڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوە بوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزتر نەبوونی بارودوخی عێڕاق و، خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پرۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبوەکان، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد کە بەبڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقدا بچنەوە و، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.
مەحموود محەمەد: لەگەڵ ئەوەین ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە مانگی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدرێت
8/25/2021 8:10:29 PM
ھەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی کوردستان دەڵێ، له‌گه‌ڵ شاندی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ردوو لایان له‌سه‌ر ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، کە باس لە ئیستحقاقی کورد کراوە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.