د. کامەران یونس: خەریکی لیستی قوتابیانین بۆ خەرجکردنی دەرماڵە
3/12/2023 3:21:20 PM
هەولێر -KDP.info- سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ئاشکرای کرد، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی قوتابیان و لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوو تا مانگی شوبات بۆیان ھەژمار دەکرێت و لیستی ناوی قوتابیان ئامادە دەکرێت بۆ دەرماڵە.
مەحما خەلیل: سەرۆک بارزانی هەمیشە پاڵپشتیی لە کوردانی ئێزدی کردووە
3/12/2023 3:19:44 PM
شنگال -KDP.info- نوێنەرێکی کوردانی ئێزدی دەڵێت، داوامان کردووە هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە لە پەرلەمانی کوردستان کورسیی کۆتا بۆ کوردانی ئێزدییش هەبێت، چونکە دەنگیان لە هەرێمی کوردستان کەمە و وەکوو ڕێزگرتنێک گرنگە کورسییەکیان هەبێت و لە دیدارێکیشدا سەرۆک بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی دووپات کردووەتەوە.
بە گوژمەی 20 ملیار دینار پێداویستی بۆ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە
11/16/2022 3:54:31 PM
هەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان 20 ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە پێداویستیی قوتابخانەکانی پێ دابین بکات.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریان لە کۆڕبەندی ساڵانەی پارتە دیموکراتەکانی جیهان كرد
6/28/2022 11:58:38 AM
ئەڵمانیا-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریان لە کۆڕبەندی پارتە دیموکراتەکانی جیھان کرد، بەڕێز ستیڤن ھارپەر سەرۆکی کۆڕبەندەکە سوپاسی گەلی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی بە گشتی و جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بەتایبەتی کرد بۆ ڕۆڵی مێژووی و دیاری لە خەباتی رزگاری و دیموکراسیدا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) پێشوازیی لە پەرلەمەنتارێکی پارتی سەوزی ئەڵمانیای فیدراڵ دەکەن
6/16/2022 11:10:11 PM
هەولێر-KDP.info- شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ (بۆندستاگ) کە لە هەردوو پەرلەمانتار ماکس لۆکس و قاسم تاهر بە ڕەچەڵەک کوردی باشووری کوردستان سەر بە پارتی سەوز BÜNDNIS 90/DIE GRÜNEN پێک هاتبوو، چەند ڕۆژ لەمەوبەر وەک فراکسیۆنی پارتی سەوزی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی فیدراڵی بۆندستاگ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
شاندێکی فیدراسیۆنی ڕێکخستنەکانی سڤیل - کوردستانی ڕۆژئاوا سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد
6/7/2022 5:06:35 PM
هەولێر-KDP.info- فیدراسیۆنی ڕێکخستنەکانی سڤیل- کوردستانی ڕۆژئاوا، کە لە ٤٠ کۆمەڵەی ئەندام پێک هاتووە، ڕۆژی ٥/٥/٢٠٢٢، لە هەولێری پایتەخت کۆنگرەی دامەزراندنی فیدراسیۆنی بەڕێوەبرد و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بانگهێشتی کۆنگرەکەیان کرابوو و پیرۆزباییی سازکردن و سەرکەوتنی کۆنگرەی فیدراسیۆنیان ئاراستە کرابوو. لە یەکەم سەردانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی ڕێکخستنەکانی سڤیل- کوردستانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.
بەریتانیا دووپاتی مانەوەی ھێزی وڵاتەکەی وەک بەشێک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە
3/14/2022 10:56:25 AM
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوونی ھەماھەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆک پوتین کۆبووەوە
12/2/2021 8:13:01 PM
ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ٢\١٢\٢٠٢١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز میخائیل بەگدانۆڤ نێردەی تایبەتیی بەڕێز ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا و جێگری وەزیری دەرەی ڕووسیا کرد کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هاوبەشی دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووریی وڵاتەکەی سەردانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
تیمی تەلەڤزیۆنی فەرمیی پۆلۆنیا (TVP) سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (PDK)ی کرد
11/1/2021 5:39:29 PM
هەولێر-KDP.info- مارچین تۆلیتسکی، پەیامنێری بەشی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی فەرمیی کۆماری پۆلۆنیا(TVP) و سەرپەرشتیاری تیمی تەلەڤزیۆنی پۆلۆنیا لە یەکەم سەردانیاندا بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەلایەن هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و بەرپرسی دێسکی ئەورووپای پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی کران.
پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی سۆشیالیستی گەلی دانمارک کرد
9/13/2021 10:11:12 AM
دانمارک-KDP.info- لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرکردایەتیی پارتی سۆشیالیستی گەلی دانمارکی، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆلدینگ لە دانمارک لە ڕۆژانی نێوان ١١ – ١٢ سیپتەمبەری ٢٠٢١ بەشدارییان لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی سۆشیالیستی گەلی دانمارکیدا کرد و لەسەر ناوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا پیرۆزبایینامەیەکیان ئاراستەی کۆنگرەکە کرد.