Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 JAN 2022 23:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی








ھۆکاری تێکچوونی دۆخی ئەمنیی بەغدا ئاشکرا دەکرێت

1/17/2022 3:04:06 PM

بەغدا-KDP.info-  نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو دۆخە ئەمنییە ئاڵۆزەی ئێستا لە بەغدا دروست بووە و چەند حاڵەتێکی ئەمنی ڕوویان داوە، ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا ھەیە لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و، ئەگەر حکوومەت پێک بێت، ئەو حاڵەتانەش نامێنێن، بۆیە گرنگە پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکوومەت.

 


گرنگیى بڕیاره‌که‌ى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا بۆ عێراق چییه‌؟

1/11/2022 7:48:33 PM

شاره‌زایه‌کى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵەتییه‌کان ده‌ڵێت، ده‌رهێنانى عێراق له‌ ڕێزى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى جێی مه‌ترسیى گه‌وره‌ن بۆ سپیکردنه‌وه‌ى پاره‌، یه‌کێکه‌ له‌و بڕیاره‌ گرنگانه‌ى ‌ده‌بێته‌ سه‌ره‌تا و ده‌ستپێک بۆ بووژانه‌وه‌ى ئابووریى عێراق و له‌ نێویدا هه‌رێمى کوردستانیش، چونکه‌ وا ده‌کات له ‌داهاتوودا ده‌رفه‌تى سیاسیى زیاتر به‌ڕووى عێراقدا بکرێته‌وه‌ و وڵاتانى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا زیاتر له‌ جاران بڕوایان به‌ دامه‌زراوه‌کان پته‌و ده‌بێت.

 


تارا شوان: گرووپە شیعەکان نایانەوێت زیانی گەورە لە بنکەکانی ئەمەریکا بکەوێت

1/11/2022 3:43:15 PM

ھەولێر-KDP.info- جۆ بایدن ڕایگەیاندبوو ھێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ دیار نییە، بەرپرسی ئینیستیووتی ئابووریی ئەمەریکی-کوردی لە واشنتۆن، دەڵێت، ھێزەکانی ئەمەریکا بەتەواوی لە عێراق ناکشێنەوە، بابەتێکی گرنگ ھەیە کە میلیشیاکانیش ناتوانن زیانی گەورە لە ھێزەکانی ئەمەریکا بدەن.

 


شاخه‌وان عه‌بدوڵلا بووه‌ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق

1/9/2022 10:55:19 PM

بەغدا-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یه‌كه‌م دانیشتنی ساز كرد و ئه‌ندامانی نوێ سوێندی یاساییان خوارد، دوای ئه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ بۆ ساتێك دوا خرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ده‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی كرا، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دیاری كرا.


محەمەد حەلبووسی وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرایەوە

1/9/2022 8:01:04 PM

بەغدا-KDP.info- لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پێنجەمین خولی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا محەمەد حەلبووسی توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئاشکرا دەکات

1/8/2022 1:08:56 PM

بەغدا-KDP.info- فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە 9ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.


شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبوونەوە

1/8/2022 12:13:16 PM

بەغدا-KDP.info- شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی لەچوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا، لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبوونەوە.


هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش: به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌

1/4/2022 11:22:34 AM

ھەولێر-KDP.info- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.

 


دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق: ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەڵناوەشێندرێتەوە

12/27/2021 5:14:18 PM

بەغدا-KDP.info-  دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق بەڕێوە برد و ڕایانگەیاند، ئەنجامەکان هەڵناوەشێندرێنەوە و سەرجەمی ئەو سکاڵایانەی لەو بارەیەوە پیشکەش کرابوون، ڕەت کرانەوە.

 


ڕێبوار ھادی: دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

12/12/2021 5:25:48 PM

بەغدا-KDP.info- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی کردووە و سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next 
 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact