هێرشی خۆكوژی كرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا
WED, 11 DEC 2019 09:44
ئه‌فغانستان-KDP.info- به‌رپرسانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایانگه‌یاند، هێرشی خۆكوژی كراوه‌ته‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ئه‌فغانستان.
''دانانی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ بۆ عێراق ئاسان نابێت''
MON, 9 DEC 2019 17:56
بەغدا-KDP.info- دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و پەسەندکردنی لە لایەن پەرلەمانەوە، تا ئێستا کەسێك دەستنیشان نەکراوە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق. ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێ، دانانی سەرۆکوەزیران ئاسان نابێت.
مووسڵ.. ٧٩ بنكەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری داخران
MON, 9 DEC 2019 10:46
مووسڵ-KDP.info- پڕۆسەی دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەردەوامە و، بەرپرسێكی ھەڵبژاردنەكانی پارتیش ئاشكرای كرد، بە ھۆی راگرتنی كارەكانی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە، نیوەی بنكەكانی كۆمسیۆن داخراون.
عەلی خەلیل بۆ KDP: داعش لەناو مووسڵ سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە
SUN, 8 DEC 2019 11:19
مووسڵ-KDP.info- دوای ئەوەی لە سنووری خانەقین و كەركووك داعش دەستی بە جموجۆڵ و كردەوەی تیرۆریستی كرد، ئێستا بە شێوەیەكی بەرچاو سەری هەڵداوەتەوە و جووڵەیان زیادی كردووە، بەرپرسی لقی 14ی پارتیش دەڵێ، لە مووسڵیش بە هەمان شێوە داعش سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەیە. دەشڵێ: "خەڵك داوا دەكەن پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەكە".
"پاپا ھۆشداریی داوەتە عێراق"
SAT, 7 DEC 2019 14:44
هەولێر -KDP.info- تێکچوونی ڕەوشی عێراق ھێندەی دیکە پێکھاتەکانی دڵگران کردووە و نوێنەرێکی کریستیانەکانیش ئاشکرای کرد، پاپا ھۆشداریی داوە کە پێویستە حوکمێکی مەدەنی لە عێراق ھەبێـت و مافی پێکھاتەکان پارێزراو بێت.
"نەبوونی خزمەتگوزاری لە عێراق، كێشەیەكی كەڵەكەبووی ساڵانی پێشووە"
SAT, 7 DEC 2019 10:58
بەغدا-KDP.info- دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا خۆپێشاندان زۆربەی شار و شارۆچكەكانی عێراقی گرتەوە، ماوەی دوو مانگە بەردەوامە و گوشارەكانیش درێژەیان هەیە، كە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەست لە كار بكێشێتەوە. ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەش دەڵێ، نەبوونی خزمەتگوزاری لە عێراق، كێشەیەكی كەڵەكەبووی ساڵانی پێشووە.
د. ناسر هەركی: دۆخی عێراق هەندێك ئارام بووەتەوە
THU, 5 DEC 2019 10:14
بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "دوای ئەوەی سەردانی خۆپیشاندەرانمان كرد، دۆخەكە هەندێك ئارام بووەتەوە و راپۆرتێكمان لەبارەی دۆخەكە ئامادە كردووە و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەین، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات".
"لە نێوان بەعاج و حەزەر داعش بەھێزبووە"
WED, 4 DEC 2019 10:40
مووسڵ-KDP.info- جووڵەی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەواش دەستی پێکردووە، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێ، لە ھەندێ ناوچەی ھاوسنوور لەگەڵ سووریا، داعش دەستی بە جووڵەکردووە و، ھێزە عێراقییەکان دەکاتە ئامانج.
ئەمڕۆ سێ شاند بۆ لێكۆڵینەوە لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەچنە پارێزگاكان
TUE, 3 DEC 2019 10:04
بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بۆ لێكۆڵینەوە لەو توندوتیژییەی بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی عێراق دەكرێت، ئەمڕۆ سێ شاندی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەو پارێزگایانە دەكەن كە خۆپیشاندانیان تێدا دەكرێت.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران په‌سه‌ند كرا
SUN, 1 DEC 2019 16:29
به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی په‌سه‌ند كرد. شاره‌زایه‌كی یاسایی باسی رێكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد یه‌كڕیزه، ناتوانن ده‌ستكاریی مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد بكه‌ن، بۆیه گرنگه كوردیش پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بكات.