سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات
7/10/2025 9:27:18 PM
ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه دەکات.
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن
7/10/2025 6:31:10 PM
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین."
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه
7/10/2025 3:16:27 PM
ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە
7/10/2025 1:50:31 PM
ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.
بزانه کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له بواری ڕێگەوباندا كردووه
7/10/2025 1:33:19 PM
ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.
وەزیری تەندروستیی لە ڕێگەی KDPیەوە داوایەک لە ھاووڵاتیان دەکات
7/10/2025 11:50:00 AM
ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھەر دەرمانێک بە شێوەی ئۆنلاین بفرۆشرێت قاچاغ و نایاساییە و پێویستە ھاووڵاتیان خۆیانی لێ بەدوور بگرن، چونکە ھەر دەرمانێک ستیکەر و مۆری حکوومەتی پێوە نەبێت، بە قاچاغ ھەژمار دەکرێت و ڕێکار بەرامبەر زۆرێک لەوانەی ئەو کارە دەکەن گیراوەتە بەر و دەستگیریش کراون، بۆیە گرنگە ھاووڵاتیان ئاگادار بن و خۆیان لەو جۆرە دەرمانانە بەدوور بگرن.
قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری نەمرانی كرد
7/10/2025 11:00:00 AM
بارزان-KDP.info- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی مەزاری نەمرانی لە بارزان کردوو ڕایگەیاند کە ئەوان جدیین لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.
د.محه‌مه‌د شوكری: حه‌فته‌ی داهاتوو جووتیاران گه‌نم راده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن
7/9/2025 5:28:09 PM
هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "حه‌فته‌ی داهاتوو به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ناوخۆ وه‌رده‌گیرێت، ئەوە سێیەم ساڵه پلانی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت."
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەکات
7/9/2025 5:22:55 PM
ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ چوارشەممە 7/9، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كۆبووه‌وه
7/9/2025 2:48:21 PM
ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كرد.