ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی شێخ) ناسراو بە ھاوڕێ ئەبوو فارووق، یەکەم سکرتێری حزبی شیووعی کوردستان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو (عومەر عەلی شێخ) ناسراو بە ھاوڕێ ئەبوو فارووق، یەکەم سکرتێری حزبی شیووعیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و لە سەرکردایەتی و جەماوەر و ھاوڕێیانی حزبی شیووعیی کوردستان دەکەم، ھاوسۆز و ھاوخەمیانم. ھیواخوازم خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات.
ھاوڕێ ئەبوو فارووق تەمەنێکی درێژی لە خەبات و تێکۆشان لەپێناو ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و دیکتاتۆریدا بەسەر برد و ھاوخەباتێکی دڵسۆزی پێشمەرگە و ھێزە کوردستانییەکان بوو. یادی ھەمیشە بە خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٠/٢