Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 5 DEC 2025 05:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.چنار سەعد: لایەنە سیاسییەكانی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ کرد
| KDP.info


هەولێر -KDP.info - ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند "بە هاوكاری UNDP لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان میساقی شەرەفیان واژۆ كرد کە هەموو لایەك پابەند دەكات بە كۆمەڵێك پرسی گرینگی ناوخۆیی و پرسی ئاسایشی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان."

د.چنار سەعد، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند "سەبارەت بە میساقی شەرەف، دەبێ بڵێم دەستەی نەزاهە دوو ساڵە ئامادەكاری بۆ دەكات كە نوێنەری هەموو حزبە سیاسییەكان واژۆیان لەسەر كرد.
ئەم میساقە ماوەی دوو ساڵە بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی UNDP ئامادەكاری بۆ دەكرێت و كۆمەڵێك بنەمای مرۆیی، دیموكراسی، كاری حزبی و سیاسی، هەروەها هەندێك بنەما و بابەتی پەیوەست بە شەفافیەت و ڕێگریكردن لە دیاردەی گەندەڵی و ڕێزگرتن لە مافی پێكهاتەكان، بە تایبەتی مافی ئافرەت و یەكسانی نێوان هەردوو ڕەگەز لەخۆ دەگرێت."

د.چنار گوتیشی "ئەم میساقە، دوای ئەوەی حزبە سیاسییەكان لە چەندین دیدار و كۆبوونەوە و خستنەڕووی ئەزموونی میللەتان لەم بارەیەوە ئامادە بوون، ڕا و تێبینی خۆیان لەسەر میساقەكە دەربڕی.  بۆیە لە ئەنجامدا وەرەقەیەك دروست بوو كە كۆمەڵێك بنەمای مرۆیی، دادپەروەری و مەدەنی زۆر گرینگی تێدایە، دەتوانین بڵێین ٩٥٪‌ی لایەنە سیاسییەكان ڕەزامەند بوون لەسەری و بە پاڵپشتی سەرۆكایەتی هەرێم بۆنەیەكی تایبەت ڕێكخرا بۆ ئەوەی بە فەرمی واژۆی لەسەر بكەین."

ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی گوتیشی "بەشێكی ئەو خاڵ و بنەمایانە پەیوەستن بە كایەی سیاسی و كاروباری حزبی كە كۆمەڵێك پابەندی دەخاتە سەر حزبە سیاسییەكان، لە بابەتی بەستنی كۆنگرەكانیان و هەبوونی حسابی بانكی تایبەت بەو حزبانە و شەفافیەت لە هاتوچۆ و ئەو پارەیەی لە هەڵبژاردن سەرفی دەكەن.
هەروەها پرسی ڕێزگرتن لە ڕۆڵی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و پاڵپشتی لە دیموكراسییەت، ئەمانە بۆ ناو حزبەكان گرینگە، هەروەها بەشێكیشی پەیوەستە بە پابەندی حزبەكان لە هەمبەر دامەزراوە نیشتمانییەكانی هەرێمی كوردستان."

هەروەها د.چنار گوتیشی "خاڵێكی تری زۆر گرینگ لەو میساقەدا هاتووە، ئەویش ئەوەیە، ئەو حزبانەی ئیمزایان لەسەر كردووە، دەبێ پابەند بن بە هەبوونی دەستوورێكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستان و ڕێزگرتن لە ئەزموونەكە، بۆیە پێمان وایە پابەندییەكی گرینگ بەرامبەر بەم ئەزموونە دروست دەكات، پێویستە دەزگاكانی ڕاگەیاندنیش چاودێرێكی باش بن بەسەر هەر لایەنێكەوە كە بیەوێ ئەو میساقە پێشێل بكات."

سەلاح جەلال
 




دوایین هەواڵەکان

ڕوونکردنەوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیری بۆتانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست ھاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە."

 
وەزارەتی ناوخۆ بە داتا کەمبوونەوەی قوربانیانی هاتووچۆ بۆ KDP دەخاتەڕوو

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 22:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای دانانی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی خاڵ بۆ خاڵ ڕووداوەکانی ھاتووچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، کە بەداتا ھەمووی دیاری کراوە.

 
ڕاگەیەندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- لەبارەی دەستدرێژی و تێکدان و شکاندنی قەبر و کێلەکانی گۆڕستانی کریستیانەکان لە ھەرمۆتەی کۆیە، بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەبدوڵڵا حاجی مەولوود) دەکات

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 20:12:08

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا حاجی مەولود) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

THURSDAY, 04 DECEMBER 2025 19:12:38

ئیمارات-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، دووپاتیان لە هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact