Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 APR 2026 06:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شارەوانیی ھەولێر: بەھۆی ئامادەکاریی پێشوەختەوە لافاوی ئەم جارە زیانی کەمتر بوو
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر گوتی، بەھۆی ئەوەی ئەم جارە ئامادەکاریی پێشوەختەمان کردبوو، زیانی لافاو کەمتر بوو و تەنھا ھەندێک زیانی ماددیی ھەبوو و زیانی گیانیی نەبوو و ئێستاش ٢٢ تیم ئامادەن لە ھەر شوێنێک پێویست بێت لە خزمەت ھاووڵاتیاندان و ئامادەکارییش کراوە بۆ ھەر لافاوێکی دیکە، ئەگەر ڕوو بدات.

سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر، عەبدولواحید ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پێش ئەوەی ئەم شەپۆلی بارانە ببارێت، ئێمە وەکوو شارەوانیی ھەولێر ئامادەکاریی تەواومان کردبوو و سەرەمەنھۆڵەکانمان ھەڵگرتبوو و شەقامەکان و کەندەکانمان پاک کردبووەوە و کارەکانمان زۆر باش کردبوو و ئەو شەپۆلەی ئەم جارە وەکوو دوو شەپۆلەکەی پێشتر نەبوو کە لافاوێکی زۆر ھەستێت و زیانی ھەبێت و ئەوەی زیاتر زیانی بەر کەوتبوو، زیلان ستی بوو، کە ئاو چووبووە ناو ھەندێک ماڵ و مزگەوتێکەوە، بەڵام بەگشتی زیانەکان کەم بوون.''

عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی: ''ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە زیانی گیانیی نەبوو و تیمەکانی ئێمە بەردەوام لەئەرکدان بە دەزگا خێرخوازییەکانیشەوە، لەوانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و، بەردەوام کار دەکەن و لە ھەر شوێنێک پێویستی ھەبێت بە ھانای خەڵکەوە دەچن.''

ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: ''پارێزگار زیانەکانی ئەم لافاوە دیاری دەکات، بەڵام بۆ ھاوکاریکردنی خەڵک ھەموو ئالەتەکانی ئێمە لە خزمەت ھاووڵاتیاندان و ئێستا ٢٢ تیمی ئێمە لە ئامادەباشیدان و لە ھەموو ھەولێر بڵاوەیان پێ کراوە و کاری خۆیان کردووە و ئامادەکاریی باشیشمان کردووە بۆ ئەگەری ڕوودانی ھەر لافاوێکی دیکە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

FRIDAY, 10 APRIL 2026 22:04:00

بەغدا-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات و جەخت لە پاکێجێکی گشتگیر بۆ سەرۆکایەتییەکان دەکاتەوە، بەو پێیەی هەر هەنگاوێک لە دەرەوەی سازان و شەراکەتی نیشتمانی، بە پاشەکشەیەکی مەترسیدار لە بنەما دەستوورییەکان و ئاڵۆزکردنی زیاتری پڕۆسەی سیاسی دەزانێت.

دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 22:04:00

ھەولێر-KDP.info- ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڕیاریان دا بە دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە تەواوی ھەرێمی کوردستان.

 
سەرۆکی حکوومەت سەردانی ماڵی شەهید وەیسی شێروانیی دەکات

FRIDAY, 10 APRIL 2026 19:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەھید وەیسی ئاخر سەعید شێروانیی کرد و، پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و کەسوکاری شەھید کرد.

 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 16:04:21

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ رۆژنامەی كۆریێرێ دێلا سیراى ئیتاڵى: ئەمە شەڕی ئێمە نییە

FRIDAY, 10 APRIL 2026 13:04:38

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق (کە بڕیارە لە مانگی ئایاردا لە ڤاتیکان پێشوازی لێ بکرێت) ڕایگەیاند: «سیستەمی ئێرانی ئاوێتەیەکی ناوازەیە لە ئایین و ناسیۆنالیزم؛ شەڕەکە یەکی خستوون و ڕژێمەکەش توانیویەتی ڕزگاری بێت و بمێنێتەوە».



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact