Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 6 MAY 2024 23:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە سەرەتای مانگی پێنجه‌وه‌ دەست بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدرامەت، لە مانگی پێنج سەرجەم پڕۆژەکان لە ھەرێمی کوردستان دەست بەدروستکردنیان دەکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پڕۆسەی کارکردن بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت بەردەوامە و لەسەرەتای مانگی پێنج تا کۆتایی مانگ سەرجەم پڕۆژەکانی ئێمە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنی دەکرێت".

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: "ئێمە نەوەستاوین و بەردەوامیش کاری بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دروست بکرێت، بۆیە خەریکی تەواوکردنی رێکارەکانین و لەمانگی داھاتوو سەرجەم پڕۆژەکان دەست بەدروستکردنیان دەکرێت".

بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبوون بەقیستی درێژخایەن بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دروست دەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانیەوە ده‌رباره‌ی سووتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر

MONDAY, 06 MAY 2024 22:05:28

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سووتانی بازاڕی قەیسەری ھەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت: دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ ھۆکارەکانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە بکەن.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دەکات

MONDAY, 06 MAY 2024 21:05:23

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی، هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند.

 

نێچیرڤان بارزانی: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە

MONDAY, 06 MAY 2024 20:05:00

تاران-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە تاران‌ لەگەڵ بەڕێز عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە.

 

سەرۆکی حکوومەت شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەسەردەکاتەوە

MONDAY, 06 MAY 2024 19:05:17

ھەولێر-KDP.info-  پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

MONDAY, 06 MAY 2024 19:05:07

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact