بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند (عومەر چاوشین)
دڵگران و خەمبار بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی بەتوانای گەلەکەمان (عومەر چاوشین)، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
هونەرمەندی خوالێخۆشبوو کە لە ساڵی ١٩٤٢ لە سلێمانی لەدایکبووە، لەماوەی تەمەنی کارکردنی لەبواری نواندندا سەرکەوتووانە بەشداری لە چەندین بەرهەمی هونەریی کاریگەردا کردووە و هەگبەیەکی پڕاوپڕی لە بەرهەمی ناوازەی لە ئەرشیفی هونەری کوردی جێهێشتووە.
ھیواخوازین ھاوخەمیی و پەرۆشی دۆستان و هونەرمەندان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەکەتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و کۆستی دیکە بە دوور بن و جێگای هونەرمەندی کۆچکردوویش بەھەشتی بەرین بێت.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی١ـی٢٠٢٣