هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ئه‌هرامی میسڕیدا رایگەیاند: "ئامانجی له راپرسی، سه‌ربه‌خۆییه''، گوتیشی، ''بۆ ئه‌نجامدانی پێویستمان به‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی هیچ لایه‌نێك نییه".
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه:
* پێوەندیتان لەگەڵ قاهیرە چۆن دەبینن؟
(سەرۆک بارزانی): لە هەولێری پایتەخت، کۆنسووڵخانەی میسڕ هەیە و شانازی دەکەین بە هەبوونی و کارمەندانی، کە لەگەڵ ئێمەدا بۆ گەشەدان بە پیوەندیی نیووانمان کارمان لەگەڵدا دەکەن. دەخوازین پێوەندییەکانمان بەردەوام بن.
*لەبارەی ڕاپرسییەوە، لەگەڵ قاهیرەدا هەماهەنگیتان هەیە، کە وەها بڕیارە لە 25ـی مانگ دابێ، ئەنجام بدرێ؟
(سەرۆک بارزانی): کۆی کۆنسووڵی وڵاتان کە لە هەرێمن، بە کۆنسووڵی گشتیی میسڕیشەوە لەم پرسە ئاگادار کراونەتەوە. بە دڵنیاییەوە نوێنەرە فەرمی و نافەرمییەکانیش لە قاهیرە بانگهێشت دەکەین بێن و چاودێریی ڕاپرسییەکەی باشووری کوردستان بکەن و، بێن و پشتیوانیی دیالۆگ بکەن لە نێوان ئێمە و بەغدادا لەبارەوە.
*پێوەندیتان لەگەڵ سەرۆک (عەبدولفەتتاح سیسی)ـدا چۆن دەبینن و، ئایا دەخوازن بەم نزیکانە سەردانی میسڕ بکەن؟
(سەرۆک بارزانی): میسڕی گەورە، پێگە و ڕۆڵێکی باشی لە ناوچەکەدا هەیە. کار دەکەین بۆ ئەەی پێوەندییەکانمان لەگەڵ میسڕدا گەشە پێ بدەین، لەگەڵ فەخامەتی (سەرۆک عەبدولفەتتاح سیسی)ـیش هەروەها. بە دڵنیاییەوە و پشتیوان بە خوا بەم نزیکانە سەردانی میسڕ دەکەین.
*ئەو دەرکەوتانە چین ئێوە بۆ سازدانی ڕاپرسیی گشتی بۆ سەربەخۆیی بە بنەما گرتووتانە؟
(سەرۆک بارزانی): لەوەتەی ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە، کۆی حکوومەتە یەک لە دوا یەکەکان، لە بروابوون بە شەراکەتی حەقیقی شکستیان بردووە و هێشتایش بەردەوامە.
وەک دژ و بگرە دوژمن مامەڵەیان لەگەڵدا کردووین، هەموو جۆرە شەڕێکیان لە دژ کردووین، بە شەڕی پاکتاوکردنیشەوە وەک ئەوەی بە کیمیایی لە هەڵەبجەیان دا و، 180هەزار هاووڵاتی کوردستانیان لێ ئەنفال کردین. هەروەها لە 5000گوند، 4500 گوندیان لێ خاپوور کردین.
لە پاش 2003ـوە، بە نیازی باشەوە، چووینە بەغدا بۆ ئەوەی وێکڕا دەوڵەتی هاوونیشتیمانی و شەراکەتی حەقیقی بنیاتن بنێین، خەڵکی زیانبار قەرەبوو بکەینەوە. دەستووری هەمیشەییمان بۆ وڵاتەکە نووسییەوە، بەڵام لەو کاتەوە کە 14 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، دەستەڵاتدارانی بەغدا نەیانسەلماندووە کە لەوانی پیش خۆیان چاکترن، لە پەراوێزخستن و بگرە ڕووخاندنیش، هەمان سیاسەتی کۆن پێڕۆ دەکەن، ڕێک وەک ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستانیان لە بوودجەی گشتیی وڵات بڕی، لە ساڵی 2014ـەوە مووچەی فەرمانبەرانیان راگرتووە، تا ئێستایش ئەوانی ئێستا بە جۆرێکی دیکە لە هەوڵدان بە جۆرێکی دیکە پاکتاومان بکەن، دەیانەوێ ئەو گەشانەوەیەی هەرێم بوەستێنن و دۆخەکەمان لێ بشێوێنن.
لە بەغدا پێیانمان گوت، ئەو سیاسەتەی ئێوە بەرانبەر بە ئێمە گرووتانەتە بەر، هانی هاووڵاتیانمان دەدا گوشار بخەنە سەر حکوومەتی هەرێم بۆ گۆڕینی شێوازی پیوەندیمان لەگەڵ بەغدا و، هەنگاوەکانمان بۆ سەربەخۆیی بن، ئەمەش لەپێناو بەرگرتن لە قووڵبوونەوەی کێشە و ئەگەری ململانێی زیاتر، هەروەها دەستبەرداری سەردەمی شەراکەتی شکستبردوو ببین و، ببین بە دوو دراوسێی باش.
* ئامانجتان لەم ڕاپرسییە چییە؟
(سەرۆک بارزانی): تەنیا یەک وشە، سەربەخۆیی.
*پێوەندییەک لە نێوان ڕووداوەکانی ناوچەکە و عێراق و باگەوزتان بۆ بڕیاردان لە چارەنووسدا هەیە؟
(سەرۆک بارزانی): ئەوەی لە ناوچەکەدا ڕوو دەدات، کاریگەریی زۆری بەسەر پیشووەچوونی ڕووداوەکانەوە هەیە.
ڕیکخراوی تیرۆریستی داعس پەلاماری کوردیان دا لە عێراق و سووریا، داعش چەند ناوچەی هەرێمی کوردستانی داگیر کرد، ویستی لە هەولێر، کەرکووک و دهۆک نزیک ببێتەوە، ئەم هەوڵە بە دەرفەتگرتن بوو لەو گەمارۆ ئابوورییەی بە هۆی بڕینی بەشەبوودجەکەیەوە بڕدرابوو و، ویستیان هێزی پێشمەرگەی پێ لاواز
بکەن و نەتوانێ مەشق بکا و چەکی هەبێ، هەڵبەتە ئەمە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی دەستوور، پیشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق.
هەموو ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدا بوون، کە بەغدا بە ئاراستەی دوورخستنەوەی هەرێم و کۆی پێکهاتەکان هەنگاوی نا و پێڕۆی لە زۆرینەی سیاسی و تاییفی کرد، هەر لەبەر ئەوەیش کە ئەم جیاوازییانەمان قووڵتر نەبنەوە و نەبن بە پێکدادان، بڕیارمان دا، راپرسی ئەنجام بدەین و گەل بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، کە بژارێکی دیموکراتییە بەگوێرەی پەیماننامە نێودەولەتان.
*لەبارەی خەونی سەربەخۆییەوە، ڕێککەوتنێک لە نێوان کوردانی سووریا، عێراق، تورکیا و ئێران‌دا هەیە؟
(سەرۆک بارزانی): بە راشکاوی، هەموو کوردێک خواستی بڕیاردان لە جارەنووسەکەی هەیە.. هەروا بێتەوە شێوەی بژاری پێوەندیی کوردان لەگەڵ وڵاتانی کە بەشێکن لە دانیشتوانەکەی، بەگوێرەی ڕێککەوتنی سایکس پیکۆی ئابڕوبەرە. لە عێراق، گەلی ئێمە بڕیاری داوە راپرسی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بڕیار لە شێوەی پیوەندی لە گەڵ برایانمان لە عێراق بدات، ڕاپرسیی ئێمە پێوەندی بە براکوردەکانی دیکەمانەوە نییە لە بەشەکانی دیکەدا.
ئێمە پشتیوانی لە چارەکردنی کێشەکانیان دەکەین بە ڕێگەی ئاشتیانە و دیموکراتیانە.
*بیرتان کردووەتەوە لەوەی، بە هۆی ڕاپرسی و ئەنجامەکەیەوە عێراق پەرچەکرداری هەبێ؟
(سەرۆک بارزانی):
نەخێر.. من و هاوڕێیانم لەپێناو ئەوەی گەلەکەمان دەیەوێ کار دەکەین، لەگەڵ براکانمان لە عێراقیش گفتوگۆ و دانوستان دەکەین لەبارەی راپرسی و سەربەخۆییەوە، چونکە هیچ بژارێکی دیکەمان نییە، جیا لە گفتوگۆ و پێکەوژیانی ئاشتیانە.
* ناوچه جێناكۆكه‌كان كه به مادده‌ی 140 هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌باره‌ی به‌شداریپێكردنیان له بازنه‌ی ڕاپرسیدا، له‌مباره‌یه‌وه به‌غدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ناوچه‌ی جێناكۆك بوونی نییه، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه چۆنه؟
(سەرۆک بارزانی): ناكۆكی نییە، بەڵکە هەندێ لایەنی جێبەجێکار لە بەغدا، لەسەر هەمان ئەو بەرنامەیە دەڕۆن کە پێکهاتەی دانیشتوان و دیمۆگرافیای ئەو ناوچەی شێواندووە و لە کوردستانیان دابڕیون، کە کەرکووک، شنگال، زووممار، مەخموور، خانەقین و شێخان و ناوچەی دیکەن، سەرباری ئەوەی کە بڕوامان وایە دابڕیندراون، بە نەخشەڕێگایەک چارەی بکەین، کەچی ئەوان خۆیان لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 دزییەوە، کە دەبووایە تا کۆتاییی ساڵی 2007 جێبەجێ کرابایە، بەڵام بەغدا پشتگوێی خست.
*سەرچاوەگەلێل لە بەغدا دەڵێن، بەغدا بە ڕاپرسی و ئەنجامەکەشی ڕازیی نابێ، هەروەها ئانکارا و تارانیش پێی ڕازیی نابن وەک ئەوەی بە سەرکێشی کورد حیسابی دەکەن.. ڕای ئێوە لەبارەی هەڵوێستی ئەو پایتەختانەوە چۆنە؟
(سەرۆک بارزانی): ئێمە پێڕۆ لە مافی خۆمان بۆ ژیان بە شێوەی ئینسانی و دیموکراتی دەکەین، باوەڕیشم وا نییە جیهان هەڵوێستی پێچەوانەی هەبێ بەرانبەر بە ئەو پەیماننامانەی پێوەست بە مافی مرۆڤ و گەلان هەبێ، ئێمە شەر لەگەڵ کەس ناکەین، هەرێمەکەمان لە 1991ـەوە سەربەخۆیە.
سەلماندووشیەتی کە پێوەندیی باشی لەگەڵ دراوسێکان، تورک، ئێرانی، سووریایی و عێراقییەکاندا هەیە، ئەوەیشی کە لە هەمووانەوە گوێبیستی بووین، بەلای ئێمەوە وەها لێک نادرێتەوە کە ئەنجام ڕاپرسیییەکە ڕەت بکەنەوە، ئەوان سەرنجیان لەبارەی کاتەکەیەوە هەیە.
*چاودێران دەڵێن، پاش ڕزگارکردنی مووسڵ، تەحەدیی گەورەی حکوومەتی عێراقی، چارەکردنی ئەو جیاوازی و ململانێیانە دەبێ کە لە نێو حکوومەتدا هەن کە شیعە باڵی بەسەردا کێشاوە، سوننە لە ڕۆژئاوا و کوردیش لە باکوور، سینارۆ پێسنیازکراوەکان چین؟
(سەرۆک بارزانی): به داخه‌وه سیاسه‌تی پاوانخوازی و په‌راوێزخستنی شه‌ریكه‌كانی دیكه، هه‌م زیاهكار و هه‌میش به‌رهه‌مهێنی كۆی كێشه و شه‌ڕی تاییفی جاوڕوانكراوه. زۆر هه‌وڵمان دا، له‌وه‌ته‌ی ڕژێم پێشوو ڕووخاوه، لایه‌نه‌كان نه‌چنه نێو هه‌مان ئه‌و زه‌لكاوه‌وه كه زۆربه‌ی حكوومه‌ته‌كانی عێراق تێیكه‌وتن، به‌ڵام به داخه‌وه، هه‌مان سیاسه‌ت پێڕۆ ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت به ڕێكار و شێوازی توندتر، كه گه‌له‌كه‌مانی هان دا به‌ره‌و ڕاپرسی هه‌نگاو بنێ.
بابه‌تی كێڵگهنهوتییهكانی كه‌ركووك، بۆ كێن، كه داهاته‌كه‌یان یه‌كێك له ته‌حه‌دییه سیاسییه‌كانه كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی پاشه‌ڕۆژدا نایه‌ته‌وه.. چین ئه‌و ئیمكانیاتانه‌ی ده‌شێ به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا زاڵ بێ؟
(سه‌رۆك بارزانی): كه‌ركووك و كۆی سامانه‌كه‌شی كوردستانییه، كۆی خێروبێره‌كه‌ی مڵكی گه‌لی كورد، عاره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و ئه‌وانی دیكه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی نه‌وت له‌وێ ده‌رده‌هێندرێ، ته‌واوی داهاته‌كه‌ی له لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یهكهكانهوه بۆ كڕین بۆ كڕینی بۆمب و چه‌كی كیمیایی به‌كار هێنا كه كوردستانیان پێ سووتاند.. سهدانههزار كچ و كوڕی كوردی پێ له‌نێو برا، ئهمڕیش ئێمه كه مادده‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه و راپرسیی له پارێگای كه‌ركووك جێگیر كراوه، په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووكیش، بڕایریان داوه به‌شداری له‌و راپرسییه‌دا بكات، كه 25ی مانگی دابێ ئه‌نجام ده‌درێ.
كورد دابهشكراوترین گه‌لی دنیایه، خاكی كوردانیش نزیكه‌ی 50 ملیۆن كورد له‌سه‌ری ده‌ژین، له نێوان توركیا، ئێران، عێراق و سووریادا دابه‌ش كراوه، ئه‌م دۆخه هه‌نووكه‌ییه باشه یان خراپ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاوان نه‌بێ، كه‌واته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه وڵاتانی ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆیان داڕشت، بێگومان دۆخێكی زۆر خراپه و، له پشته‌وه‌ی كۆی گرفته‌كانی دیكه‌یه كه به‌ره‌وڕووی ئه‌م چوار وڵاته ده‌بێته‌وه.
گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه، له ڕووی سیاسییه‌وه كۆكن؟
(سه‌رۆك بارزانی): به‌ڵێ، گه‌ل به ته‌واوی كۆكن، به‌ڵام جیاوازیی حزب و بزووتنه‌وه‌كان له تێڕوانینیان یان فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییانداڕهنگه هه‌بێ.. به‌ڵام هه‌موومان باوه‌ڕمان وایه مافی ئێمه زه‌وت كراوه، مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی دنیا، بڕیار له مافی چارهنووستی خۆیان بده‌ن.
هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی راپرسییه‌وه چۆنه؟
(سه‌رۆك بارزانی): لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه جیاوازن، به‌ڵام به گشتی دژی پره‌نسیپی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نییه، وه‌ك ده‌زانن توركیا ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، بنه‌مای ئه‌و ڕێكخراوهیش پابه‌ندبوونه به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كێتیی خاكی وڵاتانی كۆی ئه‌ندامانی یوئێن، له‌به‌ر ئه‌وه، ئێمه له بهنڕهتهوه كۆی لێدوانه‌كان به دژ نابینین، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئێمه له دۆخی ئه‌و وڵاتانه تێبگه‌ین كه سه‌رنجێكیان له‌باره‌ی كاتی راپرسییه‌كه‌وه هه‌یه.
پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، ئینجا لهدواسهردنتدا بۆ توركیا، چیی له تۆ داوا كردووه؟
(سه‌رۆك بارزانی): پێوه‌ندیی هه‌رێم و توركیای دراوسێمان زۆر باشه، پێوه‌ندیی ئابووری و بازرگانیی پته‌و له نێوانماندا هه‌یه، هاوڕێ وتركهكانمان باش له بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان تێگه‌یشتوون.. هه‌ربۆیه ئه‌وان له‌گه‌ڵمانن و، له هه‌رێمی كوردستان به ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن ؛ ئه‌وان له زۆربه‌ی پڕۆژه‌كاندا كار ده‌كه‌ن و شه‌ریكێكی باشن، پێوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك ئه‌ردۆغان) كۆن و باشه؛ ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێری كرده‌وه، ئه‌و پیاوه جیا له پته‌وتركردنی پێوه‌ندییه‌كان، شتێكی دیكه‌ی له ئێمه داوا نه‌كردووه.
زۆرێك له چاودێران، پرسیاریان له یاساییبوونی ڕاپرسیی ماناگی 9دا هه‌یه، قسه‌ی ئێوه له‌مباره‌یه‌وه؟
(سه‌رۆك بارزانی): راپرسی خۆی له بنه‌ڕه‌تدا پشت به بنه‌مای یاساكان ده‌به‌ستێ كه گه‌له، پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی هیچ لایه‌ك نییه، پڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو سرووشتی و دیموكراتییه، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و دیموكراسیدا راپرسی بۆ كی بابهتهكان به‌ڕێوه ده‌برێ، چونكه ئه‌وان ده‌ركیان به‌وه كردووه كه بڕیاری یاسایی و كۆتایی، بڕیاری گه‌له.
به باوه‌ڕی ئێوه، ڕای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چۆن ده‌بێ، به تایبه‌ت كه هه‌ندێ ڕاپۆرت ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه مۆسكۆ و واشنتن، له ئێستادا ئاماده نین بۆ له‌دایكبوونی كیانێكی سیاسیی نوێ له ناوچه‌كه‌دا؟
(سه‌رۆك بارزانی): هیچ وڵاتێك له دنیادا كه سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندووه، ددانپێدانانی كۆی وڵاتانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵكه زۆرێك له‌و وڵاتانه زۆر چاوه‌ڕێیان كردووه تا ئه‌مه‌یان به‌ده‌ست هێناوه، ئێمه له‌گه‌ڵ ویستی گه‌لی خۆمانین و پێم وا نییه ده‌وڵه‌تێك كه ڕێز له پابه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌خلاقی و سیاسییه‌كه‌ی بگرێ، دژ به ئیراده‌ی زیاتر له شه‌ش ملیۆن كوردستانی بوه‌ستێته‌وه.
له‌باره‌ی ڕاپرسییه‌وه، له‌گه‌ڵ پایته‌ختی وڵاتان، واشنتن، بڕۆكسل، مۆسكۆ و په‌كیندا باسوخواستان هه‌بووه؟
(سه‌رۆك بارزانی): ئه‌مه وه‌زیفه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه له هه‌رێم، وه‌زیفه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕاپرسییه و ئه‌ركیه‌تی چاودێران له هه‌موو وڵاتانه‌وه و ده‌ستگای یاسادانان و حكوومه‌تی و مێدیاییه‌كان بانگهێشت بكه‌ن، تا چاودێریی راپرسیی كوردستان بكه‌ن. به‌و ولاتانهشهوه كه تۆ ناوت بردن.
ئه‌زموونی فیدراڵی كه له 2003وه هه‌تانه، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
(سه‌رۆك بارزانی): ئه‌گه‌ر به ڕۆحیه‌تی ئیجابی فیدراڵیه‌ت له عێراقدا به‌رجه‌سته كرابایه، ئه‌وا ولات به‌ره‌وڕووی هه‌موو ئه‌و كێشانه نه‌ده‌بووه‌وه. هه‌ڵبه‌ت به‌غدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاری بۆ بچووككردنه‌وه‌ی فیدراڵیه‌ت كرد، دژمنایه‌تیی ئه‌وانه‌شیان كرد كه داوای فیدراڵیه‌تیان ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌سڕه، سه‌ڵاحه‌ددین و نه‌ینه‌وا ڕووی دا. دهیشزانرێ كه ده‌ستوور، عێراقی به ده‌وڵه‌تی فیدراڵی ناساندووه، له مادده‌یه‌كی دیكه‌دا ڕێ به هه‌ر پارێزگایه‌ك، یان سێ پاڕێزگا ده‌دات به‌گوێره‌ی سیستمی فیدراڵی به‌ڕێوه‌بچن، به‌ڵام له به‌غدا ده‌ستووریان پێشێل كرد و مادده‌كه‌یان ڕاگرت.
خوێندنه‌وه‌تان بۆ ڕێككه‌وتنی كۆی لایه‌نه‌كان، جیا له بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌یه له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، كه ده‌بێ بێته دی؟
(سه‌رۆك بارزانی): هیچ كوردێك نییه دژ به راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام له سایه‌ی سیستمی دیموكراتیدا هه‌میشه وا بووه، ململانێی سیاسی له نێوان حزبه‌كاندا هه‌بووه وه‌ك اه‌وه‌ی كه هاوپهیمانهتییش هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێم وایه، هه‌ر حزبێك دژ به سه‌ربه‌خۆیی بوه‌ستێته‌وه، خۆكوشتنی سیاسی و نیشتیمانییه.
پێوه‌ندیی نێوان دوو حزبه گه‌وره‌كه، (پ د ك) و (ی ن ك) چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
(سه‌رۆك بارزانی): پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو حزب باش و مێژووییه، كۆكبوونمان زیاتر و گه‌وره‌تره له‌وه‌ی لێره‌وله‌وێ هه‌ندێ تێڕوانین و رای جیاوازمان هه‌بێ.
هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه، دانانی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كورد له نووسینه‌وه‌یدا به‌شدار بووه، شكستی بردووه له‌وه‌ی ناتوانێ چاره‌ی بابه‌تی دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵات و داهات بكات، هه‌روه‌ها ناتوانێ پێوه‌ندیێكی دروست له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمدا بێنێته كایه‌وه و دادپه‌روه‌رانه داهات به‌ش بكرێ، دواجار له ڕێخكستنی پێشمه‌رگه به سیستمی به‌رگریی عێراقه‌و شكستی بردووه، هۆكاری كۆی ئه‌مانه چین؟
(سه‌رۆك بارزانی): پێم وایه شه‌ریكه‌كانمان له به‌غدا كاریان بۆ شكستبردنی ده‌ستوور كرد، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، وه‌لانانی یاسای نه‌وت و غاز بوو و دهریاننهكرد، كه یاسایێكه ئێمه‌ش له ڕهشنووسهكهیدا به‌شدار بووین، كه پێوه‌ندی به وزه له نێوان هه‌رێم و پارێزگاكان له لایه‌ك و ناوه‌ند له لاكه‌ی تردا هه‌بوو، له به‌غدا، ماددهگهلێكی ده‌ستوور پێشێل كران، له نێویاندا مادده‌ی 140 و بابه‌تی پێشمه‌رگه و زۆری دیكه.
خواستی كورد بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له ئێستادا، له شكستی سیستمی سیاسی و شكستی ده‌ستووری شێوه‌ی حوكمڕانیی ئێستایه له عێراقدا، ئه‌م بۆچوونه چه‌نده راسته؟، ئه‌گه‌ر ڕاسته، داوای كورد چییه كه عێراق له هێنانه‌دی شكستی بردووه؟
(سه‌رۆك بارزانی): كتومت له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی، بنیاتنانی شه‌راكه‌تی حه‌قیقی و دیموكراسیی راستینهدا شكستیان برد، پێبه‌پێ ده‌سته‌ڵاتیان له كن خۆیان چڕ كرده‌وه و، پێكهاته‌كانی دیكه‌یان په‌راوێز خست، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كوردستانیاندا كردیان.
هه‌ندێ له چاودێران پێیان وایه، بژاری سیاسیی ئێوه له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێ نێوخۆییه‌دا هه‌ڵناكا و، ئه‌جێندای ناعێراقیی ترسناكه.. وه‌ڵامی ئێوه بۆ ئه‌و چاودێرانه چییه؟
(سه‌رۆك بارزانی): ئه‌مه سته‌مه و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه. سه‌ده‌یه‌كه گه‌له‌كه‌مان خه‌ون به سه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌بینێ، ئه‌وانی دیكه‌ش، به زۆر شێواز ئه‌و خه‌ونه سه‌ركه‌وت ده‌كه‌ن، هیچ پێوهندیێكمان به كێشه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رخستنی ئیراده و بژاری گه‌له‌كه‌مانین.
پێتان وا نییه، سیستمێكی یاسایی ده‌ستووری، كه پێوه‌ندیی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و جیۆگرافیییه جیاوازه‌كان له عێراقدا ڕێك بخات و، هه‌ڵگری سه‌قامگیری و پێكوهگرێدانی پێكهاته نیشتیمانییه‌كان بێ، هه‌روه‌ها مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق باشتر بێ له جیابوونه‌وه لێی؟
(سه‌رۆك بارزانی): له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه نیم، كات زۆر به‌سه‌ر چووه. له‌وه‌ته‌ی عێراق دامه‌زراوه، پاش یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی، ئێمه به دوای شه‌راكه‌تی حهقیقییهوهین، به‌ڵام به داخێكی زۆره‌وه، كۆی هه‌وڵه‌كانمان به با چوو و كۆی به‌ر هه‌ڵوێستی نابهرسانهی به‌غدا كه‌وتن، هیچ هیوایه‌ك بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێك نه‌ماوه كه له‌باره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
دواوشهت چییه بۆ پایته‌ختی ئه‌م وڵاتانه:
بۆ به‌غدا؟
(سه‌رۆك بارزانی): له شه‌راكه‌تدا شكستمان برد.. بهێڵن با دراوسێ و هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتوو بین.
بۆ ئانكرا؟
(سه‌رۆك بارزانی): كوردستان پشتوپه‌نای ئارام و پارێزراوتانه.
بۆ دیمه‌شق؟
(سه‌رۆك بارزانی): ڕێز له بژاری گه‌لی سووریا ده‌گرین و كێشه له نێوانماندا نییه.
بۆ شانشینی سعوودیا؟
(سه‌رۆك بارزانی): گه‌ل و حكوومه‌ت و شا، دۆست و برامانن و پێوه‌ندیی پته‌ومان هه‌یه.
بۆ تاران؟
(سه‌رۆك بارزانی): هه‌لوێستیان له ڕۆژانی هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان له بیر ناكه‌ین، له‌و یه‌كه‌م وڵاتانه بوون، كه به كرده‌نی پشتیوانی‌یان كردین له پاڵ ئێمه‌وه وه‌ستان.
بۆ قاهیره؟
(سه‌رۆك بارزانی): پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ قاهیره، مێژووییه، سه‌رۆك بارزانی كه ساڵی 1958له مۆسكۆ گه‌ڕایه‌وه، ڕێگاكه‌ی به قاهیره‌دا بوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك (جه‌مال عهبدولناسڕدا) دیداریان بوو.