Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 JAN 2025 07:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کار لەسەر دروستکردنی دوو فرقەی دیکەی ھێزی پێشمەرگە دەکرێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی: دوای دروستکردنی دوو فرقە بۆ ھێزی پێشمەرگە، ئێستا فرقەی سێیەم لە قۆناغی کۆتایی دایە و بڕیارە فرقەی چوارەمیش لە سلێمانی دروست بکرێت، بۆیە پرۆسەی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کاری یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە بەشێوەیەکی زۆر باش و بەبێ بەربەست بەڕێوە دەچێت، ئێستا کار لەسەر دروستکردنی فرقە دەکرێت، لە ماوەی ڕابردوو دوو فرقە دروست کران، ئێستاش کار لەسەر فرقەی سێ دەکرێت و کاری زۆر باشی تێدا کراوە و لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە پارێزگای دھۆک دروست دەکرێت.

ھەر فرقەیەک چوار لیوایە و ھەر لیوایەکیش سێ فەوجە و ھەر فەوجێک چوار فەسیلەیە، بەو شێوەیە دروست دەبێت. بڕیارە فرقەی چوارەمیش لە پارێزگای سلێمانی دروست بکرێت.
بابەکر زێباری گوتیشی: ھەنگاوی زۆر باش نراوە بۆ ئەوەی لەشکرێکی ڕێکخراومان ھەبێت، پێداچوونەوە بە ھێزەکاندا دەکرێت و لە ھەر شوێنێک کەموکورتی ھەبێت چارە دەکرێت، ئەو ھەنگاوە زۆر گرنگە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر جدییە لەوەی سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێن، ھاوپەیمانانیش ھاوکاری سەرەکین لە یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە.
زێباری باسی لەوەش کرد: پرۆسەکە زۆر باش بەڕێوە دەچێت و بڕیارە ١١ فرقە دروست بکرێن، بەڵام کاتی پێویستە و بە قۆناغیش جێبەجێ دەکرێت، بۆیە بە دوو تا سێ ساڵی دیکە کارەکان تەواو دەکرێن، چونکە پرۆسەکە زۆر بەوردی بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی ھیچ گرفتێکی نەبێت، دەیانەوێت بەجۆرێک پرۆسەکە تەواو بکرێت لە ھیچ شوێنێک بەتایبەت لە سەنگەرەکان بۆشایی دروست نەبێت تاوەکو کۆتایی پێدێت.

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

دڵشاد شەھاب: لە بەغدا پەیامی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لایەنەکان ڕوونکراوەتەوە

TUESDAY, 14 JANUARY 2025 00:01:40

بەغدا-KDP.info- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەغدا بۆ هەموو لایەنەکان ڕوونکراوەتەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی بە شەفافییەتەوە جێبەجێ کردووە.

 
نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوە

MONDAY, 13 JANUARY 2025 23:01:28

سووریا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە لە پارێزگای حەسەكەی سووریا، نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆبووەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبووه‌وه‌

MONDAY, 13 JANUARY 2025 23:01:27

بەغدا-KDP.info- هه‌ر له‌ به‌غدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/1/13، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەگەڵ قەیس ئه‌لخەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، کۆبووەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شێخ خەمیس خەنجەر کۆبووەوە

MONDAY, 13 JANUARY 2025 23:01:54

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١/١٣ لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە، کۆبووەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەردار حاجی حوسێن کانی پانکەیی) دەکات

MONDAY, 13 JANUARY 2025 22:01:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (سەردار حاجی حوسێن کانی پانکەیی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ھەڤاڵی بەڕێز (سۆران حاجی حوسێن) دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact