زیــــــبا تـەهـــــــــــا
قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی هه‌ر میلله‌تێك به‌نده به‌چۆنیه‌تی ده‌ستپێك و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و خه‌باته‌ی كه له‌پێناو ئامانجێكی دیاریكراو بنیاد ده‌نرێت، بۆ گه‌لی كوردستانیش شۆڕشه‌كان له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بووه، و له‌هه‌ر قۆناغێكدا سه‌ركردایه‌تی كورد خه‌بات و به‌رخۆدانی له‌پێناو به‌ره‌وپێشچوونی پرسی كورد ئه‌نجامداوه.
له‌دوای نسكۆی شۆرشی ئه‌یلوول، شۆڕشی گوڵان كه له‌ژێر رۆشنایی رێنماییه‌كانی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا، خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری كوردی برده قۆناغێكی نوێوه. هه‌روه‌ك سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان ده‌فه‌رموێت: “هەرچەندە دەستپێکردنەوەی شۆڕش دوای نسکۆی ساڵی 1975 کارێکی ئاسان نەبوو، تەنانەت لای زۆر کەس پتر لە خەیاڵ دەچوو، بەڵام بە دەستپێکردن و هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، ئەو راستییە بە تەواوی سەلمێندرا کە بیروباوەڕ و ئیرادە لە سەرووی هەموو شتێکە و هیچ بەربەستێک توانای رووبەڕووبوونەوەی ئیرادە و بیروباوەڕی نییە”.
شۆڕشی گوڵان كه درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلووله و له‌پێناو هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ڵكیرسا، شۆڕشێكی ته‌واو ئومێدبه‌خش بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان چونكه له‌دوای نسكۆ نه‌یارانی كورد پێیانوابوو جارێكی دیكه كورد ناتوانێت ده‌ست به‌خه‌باتی چه‌كداری بكاته‌وه و رووبه‌ڕووی دوژمن بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دووربینی و هزرفراوانی سه‌ركردایه‌تی كورد جارێكی دیكه گه‌لی كوردستان توانی خۆی رێكبخاته‌وه، و بۆ به‌رده‌وامیدان به‌خه‌باتی سیاسی بڕیاریدا شۆڕش ده‌ست پێ بكاته‌وه. یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه‌ش به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان كه رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی و توانیان ببنه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی شۆڕش.
ئافره‌تی كورد هه‌میشه پێگه و ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا هه‌بووه، پشوو درێژ و پشت و په‌نابووه بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان، خۆڕاگر و به‌هێزبوون، نموونه‌ی باڵابوون له‌خه‌باتی سیاسی‌دا، كه توانیویانه له ئاماده‌نه‌بوونی هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌ركی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌م جۆره نموونه‌یه به به‌راورد به ئافره‌تانی ناوچه‌كه و جیهان زۆركه‌مه چونكه خه‌سڵه‌تی خۆڕاگری و بوێری یه‌كێكن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئافره‌تی كورد و بۆته خاڵی جیاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی دیكه‌ی جیهان، ئه‌م خۆڕاگرییه وایكرد كه شۆڕشی گوڵان به‌كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی مه‌زن بۆ كورد سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و جارێكی دیكه ناسنامه و شوناسی كوردبوون بپارێزێت.
ئافره‌تانی كوردستان، له‌پێناو دۆزی گه‌له‌كه‌یان قوربانیانداوه و هه‌میشه رووبه‌رووی دوژمن وه‌ستاونه‌ته‌وه، چاونه‌ترس و ئازابوون بۆ پێداگیری له‌سه‌ر هزری نیشتمانپه‌روه‌ری و خاك دۆستی. ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا شێوازی خه‌باتی سیاسی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام ئافره‌تان له‌سه‌ر ئیراده و پابه‌ندبوونی نیشتمانی مناڵه‌كانیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش ده‌توانن پارێزگاری له‌مێژوو و ئێستا و ئاینده‌ی كورد بكه‌ن، و نه‌خشه‌رێگه‌ی ئاینده‌ی كورد بپارێزن.
له‌م قۆناغه‌ی ئێستاشدا، ئافره‌تان ڕۆڵ و بوونیان له‌پێشخستن و په‌ره‌پێدانی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، كارده‌كه‌ن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و هه‌نگاوی گه‌وره‌یان بۆ بره‌ودانی توانا هزری و مرۆییه‌كانی خۆیان ناوه و بوونه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بناغه هزرییه پته‌وه‌ی كه ئافره‌تی كورد هه‌یه‌تی و نایه‌وێت كه‌سێكی بێ به‌رهه‌م بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگ و سه‌ختیه‌كان هێشتا ئافره‌تی كورد هه‌وڵی مانه‌وه له‌لوتكه‌ی پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كان ده‌دات و ده‌یه‌وێت به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئه‌و خه‌باته بێت كه سه‌ده‌ها ساڵه كورد خه‌باتی بۆ ده‌كات له‌پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا.