Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 JAN 2025 04:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (خەبات)
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ستافی نووسین و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

دەقی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (خەبات)..

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕۆژنامەی(خەبات)

٤ی نیسان ڕۆژی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی خەبات، بەرھەم و شانازییەکی دیکەی خەباتی بێوچانی گەلەکەمانە، ڕۆژنامەیەکی ڕەسەن و شایستە بە میدیای کوردیمان، دەسکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن بە گشتی، بەو بۆنەیەوە دەستخۆشیتان لێدەکەین و ڕۆڵی دیار و  کاریگەری ئێوە بەرز دەنرخێنین.

ڕۆژنامەی(خەبات) ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی ڕۆژنامەگەریی کوردییە و ھەمیشە دەنگ و ڕەنگی گەلەکەمان و ڕۆشنبیر و  نووسەران بووە و لە ھەموو ھەلومەرجێکدا بوێرانە شوناسی خۆی پاراستووە و بەردەوام بووە.

ڕۆژنامەی (خەبات) دەروازە و مینبەرێکی واڵایە بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و  پێکھاتە جیاجیاکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستانیش، ئاوێنە نمای خواستوویستی ھاووڵاتییانە، لەلایەکی دیکەوە قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی کادیری میدیایی و ڕۆژنامەوانی، بۆیە (خەبات) لە ھەموو ڕوویەکەوە پێشەنگ و بێوێنەیە.

ڕۆژنامەی (خەبات) بەدرێژایی تەمەنی دەرچوونیدا توانیویەتی خزمەتێکی زۆری بواری مەعریفی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی بکات، جگە لەوەی سەرچاوەیەکی مێژوویی و ئەرشیفی و ئەکادیمی گرنگیشە بۆ توێژەران و ڕۆشنبیران و نووسەران، لەو ڕووەوەش ڕۆڵی خۆی بینیەوە مایەی سوپاس و پێزانینە.

بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی (خەبات) دووپات دەکەینەوە و ھیوادارین وەک ھەمیشە لە ئاست ئەو مێژووە دەوڵەمەندە و شکۆدارەدابن و بەرەو پێش بچن.     

دروود بۆ گیانی ئەو کادیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسە تێکۆشەرانەی لە ڕێگای ڕۆژنامەی (خەبات)ەوە بێوچان خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەوانی و دۆزی ڕەوای گەلەکانیان کردووە.

 

ھەر بەرزو شکۆدار بێت(٦٥)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (خەبات)

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٤ی نیسانی ٢٠٢٤




دوایین هەواڵەکان

بە بەشداری سەرۆكی حكوومەت سبەی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دەستپێدەكات

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 22:01:08

ھەولێر-KDP.info- سبەی دووشەممە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس ٢٠٢٥ لە وڵاتی سویسڕا دەستپێدەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندەکە بەشدار دەبێت.

 
پشتیوان سادق لەگەڵ کادیرانی لقەکانی ( ٢-١٦-٢٣-٢٤) کۆبووەوە

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 21:01:36

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە ھەڤاڵ و کادیرانی سنووری ھەر چوار لقەکانی (٢، ١٦، ٢٣، ٢٤) بەڕێوەچوو.

شاندێکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 20:01:53

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوتن.

مەحمود ئێزدی: لە پارێزگای نەینەوا پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتیمان زۆر باش بەڕێوەدەچێت

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 18:01:53

نەینەوا-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا دەڵێت، "ھەڵبژاردنی نێوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا زۆر باش بەڕێوەدەچێت و ھەوڵ دەدەین ئەم ھەفتەیە کۆتایی بەپرۆسەکە بێت، لە ئاستی ناوچە تاوەکو مەکتەبی ڕێکخستن ئافرەتی تێدا دەبێت و حیساب بۆ پێکھاتەکانیش دەکرێت". 

"له‌ ئیداره‌ی سۆران 30 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ قۆناغی مۆڵەت پێدانن"

SUNDAY, 19 JANUARY 2025 18:01:02

سۆران -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران رایگەیاند، "هه‌ژده‌ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامدراون، 30 پڕۆژه‌ش له‌ قۆناغی پێدانی مۆڵه‌تن". 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact