Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 22:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ئەوانەی ناویان تۆمارکردووە بەپێی خاڵ لە یەکەی نیشتەجێبوون سودمەند دەبن
| KDP.info


ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدرامەت تەواو بوو ئێستا لە قۆناغی جیاکردنەوەی ناوەکانین بۆ ئەوەی بەپێی خاڵ ناوەکان لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون سودمەندبن.

تونا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی وەزاەرتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ناوتۆمارکردن بۆ ئەوکەسانەی ھەژار و کەمدرامەتن ئەنجامدرا بۆ ئەوەی سوود لە یەکەی نیشتەجێبوون وەربگرن پرۆسەی ناوتۆمارکردن تەواوبوو و ئێستا خەریکی پرۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکانین بۆ ئەوەی ھەر یەکێک چەند نمرەی ھەیە و لە کام پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆیە،  کە تەواوکران ئەوکات بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕەوانە دەکرێت، بۆ ئەوانەی ناویان تۆمار کردووە دیاری دەکرێت ھەر یەکێک چەند خاڵی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لەیەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند بێت، چونکە کەسێک منداڵی زیاتر بێت و مووچەی کەمتر بێت و داھاتی نەبێت ئەوانە چانسیان زیاترە لەوانەی دیکە، بۆیە ھەمووی بە خاڵ دیاری دەکرێت  و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دەبێت.
توانا بەشیر گوتیشی: ئێستا ٩ھەزار و ٤ یەکەی نیشتەجێبوون لەبەردەستە، تەواو بکرێن بەسەر ئەو کەسانە دا دابەش دەکرێن، بڕیارە جگە لەو ژمارەیە پرۆسەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدرامەت لەلایەن حکوومەت بەردەوامبێت، ئەویش بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بۆیە ئێمە ناوەکان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕەوانە دەکەین تا ئەوان ناوەکان بەپێی خاڵ دیاری بکەن بۆ ئەوەی لە یەکەی نیشتەجێبوون سودمەندبن.
دەشڵێت: بۆ تەواوکردنی ٩ھەزار و چوار یەکەکەش ھەریەکێک بەڕێژەیەک تەواو کراوە، ئامادەکاری تەواوی بۆ کراوە و بەڵێندەریش ئامادەیە، تەنیا لەسەر دابینکردنی بودجە ماوە، دەست بەتەواوکردنیان دەکرێت و بەسەر خەڵکی ھەژار و کەمدرامەتدا دابەش دەکرێن.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact