Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 16 MAY 2025 23:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چاودێرانی سیاسی: ھەڵوێستی پارتی لەبارەی ھەڵبژاردن نیشتمانییە
| KDP.info


ھەولێر _KDP.info_ چاودێرانی سیاسی ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەشدای نەکردن لە ھەڵبژاردن بە ھەڵوێستێکی نیشتیمانی دەزانن و پێیان وایە، ئەو ھەڵوێستەی پارتی بۆ پارێزگاری کردنە لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان و ڕەتکردنەوەی پێشێلکاری یاسایی و دەستورییە لە شێوازی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.


موئەید تەیب، کەسایەتی سیاسی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێشکەشنەکردنی لیستی کاندیدان، بەو جۆرە بەشدای ھەڵبژاردن ناکات کە یاسا و دەستور پێشێلکراوە، چونکە لە ساڵی ١٩٩٢ سەرۆک بارزانی داوای کرد ھەڵبژاردن بکرێت ئەوکات دەوروبەری ئێمە دژی ھەڵبژاردن بوون و ھەڵبژاردن کرا و شەرعیەتی شۆرەشگێڕی گۆرا بۆ شەرعیەتی دیموکراسی و ھەڵبژاردن و ھەموو ھەڵبژاردنەکان پارتی یەکەم بووە و ھۆکاری سەرکەوتنی ھەڵبژاردن بووە، ھەرکاتێکیش دواخرابێت لەگەڵ ئەوە بووە ھەڵبژاردن بکرێت، ئێستا دادگای فیدراڵی کۆمەڵێک بڕیاری داوە کە دەستوور و یاساکانی پێشێلکردووە و پەرلەمانی ھەڵوەشاندەوە و کۆمسیۆنی ھەڵوەشاندەوە کە ھەڵبژاردنەکانی بەڕێوەدەبرد، بۆیە سەرۆکی ھەرێم ھەندێک مەرجی بۆ ھەڵبژاردن دانابوو لەوانە سەنتەری جیاکردنەوەی دەنگەکانی دانابوو لە ھەولێر بێت، بەڵام بەغدا ئامادەنەبوو ھیچی جێبەجێ بکات و داوای ڕەوای خەڵکی ھەرێمی لەبەرچاو نەگرت.


موئەید تەیب گوتیشی: پارتی ھەست دەکات بەشداری لەو ھەڵبژاردنە بکات شەرعیەت دەداتە پێشێلکردنی پرەنسیپی فیدراڵیەت و دیموکراسەیەت لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو ھەڵوێستە بەرگریکردنە لە سەرەوەری ھەرێمی و سەروەری سیستەمی فیدراڵی و دیموکراسی، بۆیە پارتی ئەو ھەڵوێستەی وەرگرت و سازش لە ھەڵوێستی خۆی ناکات، بەبێ پارتیش ھەڵبژاردن ئەستەمە.
لای خۆشیەوە دکتۆر سەعید خۆشناو، ماموستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵوێستێکی نیشتمانییە نەک حزبی، بەرگریکردنە لە مافی دەستووری و یاسایی خەڵکی کوردستان، چونکە ئەوەی کراوە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی ھەرێمی کوردستانە، چونکە دەیانەوێت بەزۆر ھەندێک بڕیار بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنن کە ھیچی یاسایی و دەستووری نییە، چونکە ئامانجی ئەوان لاوازکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە، ھەرێمی کوردستانیش ئەوە قبوڵ ناکات.


خۆشناو باسی لەوەش کرد: دەیانەوێت بە بڕیاری دەرەکی و بەھاوکاری ناوخۆ بڕیارەکانیان دژی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن کە ھیچ بڕیارێکی یاسایی و دەستووری نین، چونکە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی وەکو بڕیارەکانی دادگای ئەنجوومەنی سەوڕیە، ئەوانەش لای پارتی بەھیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین و دەیەوێت ھەڵبژاردنێک بکرێت پاک و بێگەرد بێت و دوور بێت لە دەستوەردانی ھەرێمیی و ناوخۆیی، پارتی ناچێتە ناو ھەڵبژاردنێک پێشتر نەخشەی بۆ کێشرابێت و بڕیاری لێ درابێت، بۆیە ئەو ھەڵوێستەی پارتی ھەڵقوڵاوی ناخی ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەرە و بەرگریکردنە لە ھەرێمی کوردستان و دەستکەوت و مافی خەڵکی کوردستان.

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌همه‌ن حسێن ده‌کات

FRIDAY, 16 MAY 2025 18:05:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشان دەکات

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.

 
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن

FRIDAY, 16 MAY 2025 17:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی بەھمەن حوسێن، جێگری سەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بڵاوکردەوە.

 

وەزیری بەرگری بەلچیکا بۆ شاندی باڵای پارتی: لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی ھەولێر ده‌كه‌م

FRIDAY, 16 MAY 2025 14:05:31

برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact