ههولێر-KDP.info- بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کۆشکی سپی، 15ـی نیسانی 2024، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
هەردوولا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا قسە دەکەن.
وەک لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی هاوئاهەنگییە لەبارەی کارە لەپێشینەکانی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەی لەنێوان عێراق و ئەمریکادا هەیە.