Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 JUL 2024 08:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ: ھەوڵ دەدەین پۆستێکی بەڕێوەبەری گشتیش بۆ پارتی بیت
| KDP.info


مووسڵ _KDP.info_ بەرپرسی لقی١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی: دوای یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی ئەنجوومەن و پارێزگار و جێگرەکانیان، ئێستا کار دەکرێت بۆ ئەوەی پۆستەکانی دیکەی ئیدارەی مووسڵ یەکلایی بکرێنەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و خزمەتگوزاری و ئەمنی و ناو پارێزگا و ئەو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیانەی بە وەکالەت بەڕێوە دەبردرێن پشکی خۆی ھەبێت، بڕیاریشە بەزووترین کات ئەو پۆستانەش یەکلایی بکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی مووسڵ.

 

عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانی ئەنجومەن و پارێزگار و جێگرەکانیان و بەرکەوتنی پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگار بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، پێویستە بەزووترین کات پۆستەکانی دیکەی ئیدارەکە یەکلایی بکرێنەوە، لەوانە پۆستەکانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرەکانی دیکە، لە مووسڵ سێ بەڕێوەبەری گشتی ھەن، ئەوانیش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی  وەبەرھێنانن، بۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکەین یەکێک  لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ پارتی بیت، بۆ بەڕوەبەرایەتییەکانی دیکەش داوا دەکەین پشکی ئێمە بدرێت. 

عەلی خەلیل گوتیشی: لە پۆستە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان پێویستە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بدرێت، لە پارێزگای مووسڵ ٢٤بەش ھەیە  داوا دەکەین بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بدرێت، بۆیە گفتوگۆی بەردەوام دەکرێت بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەو پۆستانەش یەکلایی بکرێنەوە و بکەونە خزمەت ھاووڵاتییان.

خەلیل باسی لەوەش کرد: بۆ پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانیش چاوەڕێی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قەزاکان دەکرێت، ئەگەر ھەڵبژاردن کرا ئەو کات ھەوڵ دەدەین لە ڕێگەی ھەڵبژاردن پۆستەکان بەدەستبێنین ئەگەرنا ئێمە لەو پۆستانەش پشکی خۆمان دەبێت، بەڵام ھەندێک شوێن بۆشایی ھەیە، لە قایمقامی مووسڵ و تلکێف بۆشایی ھەیە و لە ھەندێک ناحیە بە ھەمان شێوە، پێویستە لەم  قۆناغە ئەوانە یەکلایی بکرێنەوە و چاوەڕێی ھەڵبژاردن نەکرێت، هەوڵ دەدەین لەو پۆستانەش پشکی پارتی بدرێت. 

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆكی فەرەنسا پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان کرد

FRIDAY, 26 JULY 2024 19:07:21

فەرەنسا-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەست بامەڕنی دەکات

FRIDAY, 26 JULY 2024 17:07:55

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەڤان، سەربەست بامەڕنی بە تەلەفۆن لەگەڵ ماڵباتەکەی قسەی کرد و سەرەخۆشی لێکردن و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 

بیرەوەرییەکانی د. ڕۆژ نوری شاوەیس بڵاوکرایەوە

FRIDAY, 26 JULY 2024 13:07:30

ھەولێر-KDP.info- د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەر لە کۆچی دوایی کتێبێکی ٦٥٤ لاپەڕەیی بە نێونیشانی گەشتێک بە ژیانی پێشمەرگایەتییم نووسیووە، کە لە کتێبەکەیدا زۆرترین بیرەوەری لە خۆگرتووە و نووسەر یاداشتەکانی خۆی لەبارەی چەندین ڕووداوی گرنگ لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد بە ڕاستگۆیانە و بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە تۆمار کردووە

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

FRIDAY, 26 JULY 2024 10:07:02

فەرەنسا-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٤/٧/٢٦ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته‌ پاریس.

 
ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشیناندا

THURSDAY, 25 JULY 2024 21:07:51

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact