Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 28 SEP 2023 13:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. خەلیل غازی: سەردانی شاندی ھەرێم کاریگەری سیاسی لەسەر لایەنە عێراقییەکان هەبوو
| KDP.info


شەوی ڕابردوو لە وێبناری لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان د. خەلیل غازی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تیشکی خستە سەر ڕەوشی نێوان ھەرێم و بەغدا، بەتایبەتی لە پرسی بودجە و مووچەدا ناوبراو ڕوونی کردەوە: ھاتنی شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسییەوە کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر لایەنەکانی بەغدا.

د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەو ھەموو بودجەیەی بۆ عێراق دابینکراوە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئەنجام نەدراون، پڕۆژەکانی ئێستا ھی سەردەمی رژێمی پێشوون، بەپێچەوانەوە لەڕووی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە ھەرێمی کوردستان بەراورد ناکرێت لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق، پێویستە ئێمە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا بگۆڕین، خەڵکی شارەزا ڕەوانەی بەغدا بکرێن بۆ ئەوەی سوود لە تواناکانی وەربگرین، سەردانی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بوو، ئەو پارەیەی دەدرێت بە ھەرێمی کوردستان قەرز نییە بەڵکو سولفەیە و پێشتر بەغدا پارەی نەداوە بەھەرێم لە مانگەکانی ڕابردوو، ھیچ زیادەیەک ناچێتە سەر ئەو ٧٠٠ ملیارەی ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی گوتی: ھاتنی شاندی پێکهاتوو لە لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان لەڕووی سیاسییەوە گرنگی خۆی ھەبوو و کاریگەری سیاسی پەیداکردووە، لە کۆتایی ساڵدا ئەو سولفانە لەگەڵ پشکی ھەرێمی کوردستان لێک دەدرێنەوە ئەگەر ئەو پارەیەی بۆ ھەرێم ڕەوانە کراوە زیاتر بێت دەگوازرێتەوە سەر بەشە بودجەی ساڵی داھاتووی ھەرێمی کوردستان.

د. خەلیل غازی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێویستە لەسەر ئاستی باڵا شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، چونکە سەردانی شاندی باڵا کاریگەری لەسەر لایەنە سیاسییەکان ھەیە، کاتی ھاتنی پڕۆژەیاسای بودجە ھەر خاڵێک لەناو یاسای بودجەدا کەوتبێتە دەست ئێمە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کراوە بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو لۆغمانەبین، یەکێک لەو لوغمانە نەفەقاتی  فیعلی بوو و بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پشکی ھەرێمی کوردستان.
لەبارەی دوای کۆتایی ھاتنی ئەو سێ مانگەی مووچەی دابین کراوە د. خەلیل غازی ڕوونی کردەوە: دوای سێ مانگی دیکە و کۆتایی ھاتنی ئەو گوژمەیەی پارە لە بەغداوە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا دەکرێت، بێگومان مەبەست لە پێداچوونەوەش ئەوەیە بڕیاری نوێ بدرێت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانی ڕۆمانیا دەكات

THURSDAY, 28 SEPTEMBER 2023 12:09:52

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای پەرلەمانی ڕۆمانیا بە سەرۆكایەتیی سێناتۆر تیتۆس کورلاتسیان سەرۆكی لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ڕۆمانیا كرد.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى ڕۆمانى كۆبووه‌وه‌

THURSDAY, 28 SEPTEMBER 2023 12:09:48

ھەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ڕۆمانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز سیناتۆر تیتوس كۆرلاتسیان سه‌رۆكى كۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سیناتى ڕۆمانیا كرد كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سیناتۆران و باڵیۆزى ڕۆمانیا له‌ عێراق و دیپلۆماتكاران و به‌رپرسى نووسینگه‌ى كونسولگه‌رییان له‌ هه‌ولێر پێكهاتبوو.

 
پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بەڕێز (ئەرکان حەمید)

THURSDAY, 28 SEPTEMBER 2023 11:09:13

بە خەمگینییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (رەنج)ی کوڕتانمان بیست، بەو کۆستەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشیی خەمتان دەزانین. 

 
په‌یامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بۆنەی (60)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

THURSDAY, 28 SEPTEMBER 2023 10:09:27

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (60)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران لە ئێزگەی دەنگی کوردستان..

هەموو رۆژێک ڕیفراندۆمی سەربەخۆییە

THURSDAY, 28 SEPTEMBER 2023 10:09:23

بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئیتر بۆ کورد   

هەموو رۆژێک 25-9-2017 یە،

هەموو رۆژێک  ڕیفراندۆمی سەربەخۆییە   

د.محمد خدرمولود 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact