Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 2 DEC 2023 22:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی شاندێکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەکات
| KDP.info


ڕۆژی یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئەیاد عەلاوی کرد.

لە دیدارەکەدا بیرورا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها پەیوەست بە کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە بەر لەوەی گرفتەکان پەرە بستێنن و قووڵتر ببنەوە. ئەویش بەپێی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام.
 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا کرد

SATURDAY, 02 DECEMBER 2023 20:12:23

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/12/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دوبه‌ى، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى یادى ڕۆژى نیشتمانیى ئیماراتدا كرد.

 
بە فەرمانی مەسروور بارزانی پێداچوونەوە بەنرخی یەکەکانی نیشتەجێبووندا دەکرێت

SATURDAY, 02 DECEMBER 2023 18:12:56

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی وەبەرهێنان ئاشکرایکرد: لەسەر فەرمانی مەسروور بارزانی و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان پێداچوونەوە بە نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت.

 
خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک بەردەوام ڕوو لە پارتی دەکەن

SATURDAY, 02 DECEMBER 2023 17:12:18

کەرکووک _KDP.info_ کاندیدی ژمارە 10ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: بەهۆی ئەوەی خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکووک ئومێدێکی زۆریان بەپارتی هەیە بەردەوام ڕوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و پشتگیری خۆیانی بۆ دووپات دەکەنەوە.

 
کاندیدی ژمارە 10ی پارتی لە خانەقین: بە شێوەیەکی فراوان کورد و عەرەب پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن

SATURDAY, 02 DECEMBER 2023 17:12:41

خانەقین KDP.info  __ کاندیدی ژمارە 10ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە گوتی: لە خانەقین نەک تەنها کورد بگرە عەرەبیش پشتگیری لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و ئومێدێکی زۆرمان هەیە بتوانین دەنگی باش لە خانەقین بەدەست بێنین و لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە خزمەتی خەڵک بکەین و بەرگری لە مافەکانیان بکەین.

 
خەڵکی کەرکووک ئومێدێکی زۆریان بەپارتی هەیە

SATURDAY, 02 DECEMBER 2023 17:12:06

کەرکووک_KDP.info_ ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: خەڵکی کەرکووک هێندە دڵخۆشن بەگەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکووک ڕۆژانە بارەگای لقی 3ی پارتی پڕە لە خەڵکی خۆشەویستی شاری کەرکوک و تەنانەت لە ڕۆژانی پشووش سەردانمان دەکەن، نەک تەنها ئەندام و لایەنگرانمان بگرە خەڵکی پارتیش نین، بەڵام ئومێدێکی زۆریان بە پارتی هەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact