بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بخرێته ده‌نگدانه‌وه، دوو په‌رله‌مانتاری پارتی له به‌غدا چه‌ند سیناریۆیه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ڕوو.
بڕیاره ڕۆژی چوارشەممه له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مانی عێراق بخرێته ده‌نگدانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه بكرێت.
له‌م بارەیه‌وه، ئامانج هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "بابه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مان له ڕۆژی چوارشه‌ممه دیاری كراوه، کە یه‌كه‌میان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانە و، چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه له‌و بارەیەوه؛ یه‌كه‌م ره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی بێت كه په‌رله‌مان دانیشتن بكات و خۆی كارا بكاته‌وه و سیقه‌ی خۆی نوێ بكاته‌وه، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سیقه‌ی خۆیه‌تی، چونكه له دوێنێوه ڕاگه‌یه‌نراوه كه هاوپه‌یمانیی نوێ دروست كراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، سیناریۆی دووه‌م ئه‌وەیە ده‌یه‌وێت به ده‌نگدان له په‌رله‌مان ئه‌وه یه‌كلا بكاته‌وه كه متمانه‌ی به‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه هه‌بێت، یان نا."
هه‌ر له‌م بارەیه‌وه، د. سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "سیناریۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یە لایه‌نی سه‌در و به‌رانبه‌ری سه‌درییه‌كانیش ڕازی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان دا به‌وه‌ی حه‌لبووسی ببێته‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌وه پێگه‌ی حه‌لبووسی له په‌رله‌مان به‌هێز ده‌بێت، واته پێكهاته‌ی نوێی په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌دات به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌یه‌وێت نیه‌تپاكی به‌رانبه‌ر به سه‌درییه‌كان نیشان بدات كه هیچ ئالیه‌تێكی دیكه نییه جگه له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و دووباره ده‌نگ پێدانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان".
گوتیشی: "جووڵه‌یه‌كی سیاسییه ئه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه و بۆ ڕازیكردنی هه‌ردوو به‌ره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئیداره‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی. سیناریۆیه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانیی نوێ دروست كراوه له په‌رله‌مان و نیه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانییه دروستكردنی حكوومه‌ته، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ده‌یه‌وێت بە خەڵک بڵێت كه دواجار هاوكیشه‌ی نوێ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی نوێی په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه و به متمانه‌ی كۆنی په‌رله‌مانتاران كه به‌شێكیان ده‌ستیان له‌كاركیشاوه‌ته‌وه به‌رده‌وام نابێت له شه‌رعیه‌تدانی په‌رله‌مان".