Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 1 MAY 2026 06:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەڵاحەدین بەهائەدین: با بە وەڵامی كرداری پێشوازیی گەرم له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بكەین
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  ئەمینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، وێرای ئه‌وه‌ی داوای له‌ دەزگا ئەمنی و پەیوەندیدارەكانه‌ پەلە بكەن لە دۆزینەوەی بكەرانی تیرۆركردنی دكتۆر (وشیار ئیسماعیل). هاوكات له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)دا ده‌ڵێت، ''با بە وەڵامی كرداری پێشوازی گەرمی لێ بكەین و تیرۆری ئەم پیاوە مەزنە بكەینە هۆكار و پاساوی بریارێكی بێ مەرجی سەركردانە بۆ چارەسەری قەیرانەكە.''

ئەمینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بەبۆنەی كۆتایی مەراسیمی ماتەمین و پرسه‌ی شەهید دكتۆر (وشیار ئیسماعیل)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، ''وێستگەكە و رووداوەكە دەخوازێ دەزگا ئەمنی و پەیوەندیدارەكان زۆر پەلە بكەن لە دۆزینەوەی بكەرانی ئەم تاوانە گڵاوە و، دڵی دۆستان شەهید خۆش بكەن و رێگە بە دڵە راوكێ و گومان نەدەن و پەردە لەسەر ئەم تاوانە هەڵماڵن.''


لە پەیامەكەی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یدا (سەڵاحەدین محه‌ممه‌د بەهائەدین) ڕووی په‌یامه‌كه‌ی له‌ هێزه‌ ئسیلامییه‌كنه‌ و رایگه‌یاندووه‌، ''با ئەم رووداوە بكەینە خاڵێكی وەرچەرخان بۆ پەلەكردن بۆ بەرەو پێشەوە بردنی پرۆژەی رێكخستنەوەی ناوماڵی ئیسلامخوازان كە شەهید یەكێك بوو لە پشتیوان و هەڵگرانی ئەم پرۆژەیەو بەمەش روحی بەوە شاد تر ئەبێت.''

ئەمینداری گشتیی یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''ئەم یەكهەڵوێستیەی هەمووان ئەتوانێ ببێتە سەكۆی لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان و راماڵینی ئەوگرژی و ناكۆكیەی كە باڵی كێشاوە بەسەر دۆخە سیاسیەكەی هەرێم دا و دەرگای گفتوگۆی داخستووە و گشت دەزگا و دامەزراوە شەرعیەكانی هەرێمی پەكخستووە و هەموولایەكی دەستەوسان كردووە لە ئاستی چارەسەردا.''

ده‌شڵێت، ''مادام گشتمان دژ بەم تاوانە تیرۆریستییە وەستاوین، دەتوانین خوێنی بە ناهەقڕژاوی ئەو پیاوە زانا و ئەكادیمی و دڵسۆزە بكەینە هەوێنی ئاشتبوونەوەیەكی نیشتمانی گشتی هەروەك یەكهەڵوێستی لەبەرانبەر داعشەكانەوە دیمەنێكی جوان و شیاوە.''

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا (سەلاحەدین محه‌ممه‌د بەهائەدین) دۆخی سیاسیی هه‌رێم ده‌خاته‌ به‌ر باسه‌وه‌ و ده‌ڵێت، ''تەحەدیات و هەڕەشەكانی سەر ئەزموونە سیاسی و فەرمانڕەواییەكەمان و ناهەمواریی حاڵی قەیرانەكانی ناوخۆ ئەخوازێ لە هەلێك بگەڕێین بۆ یەكریزی و یەكهەڵوێستی.. ئەو دەستپێشخەرییەی لە ئارادایە با بە وەڵامی كرداری پێشوازی گەرمی لێ بكەین و تیرۆری ئەم پیاوە مەزنە بكەینە هۆكار و پاساوی بریارێكی بێ مەرجی سەركردانە بۆ چارەسەری قەیرانەكە.''

زیاتر له‌سه‌ر پرسه‌ نێوخۆییه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێت ''بەرژەوەندیی گشتیی ئەزموون و گەل و نیشتیمانەكەمان دەخوازێ هەموو لایەكەمان لە هەندێ داوا و خواستەكانی خۆمان دابەزینە خوارەوە.. دەخوازم هەروەك ژیانی ئەم پیاوە میللەتپەروەر و چاكەخواز و خێرخوازە پر بوو لە خێر و چاكە، با كۆچی دوایی و شەهیدبوونی بكەینە خاڵێكی دەستپێك بۆ هەڵمەتێكی ئاشتەوایی و بیكەینە هەوێنی قۆناغێكی ستراتیژی و ئایندەیەكی گەشتر بۆ گەل و وڵات.''
 




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 22:04:49

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکاران دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ڕێز و سڵاوی خۆمان بۆ ھەموو کرێکارانی کوردستان دەنێرین بە ھیوای ئەوەی کرێکاران کە ھێزی کار و ئاوەدان کردنەوەن بتوانن ژیانێکی باش و شایستە بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان مسۆگەر بکەن.

 
وەزیری دەرەوەی کڕواتیا پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:18

کڕواتیا-KDP.info- وەزیری کاروباری دەرەوە و ئەورووپای کڕواتیا لە شاری زاگرب پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی پشتگیری بۆ دۆزی گەلی کوردستان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان و ناردنی شاندێکی تایبەت بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران

THURSDAY, 30 APRIL 2026 20:04:40

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی جیهانی کرێکاران، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکات، بەو بۆنەیەوە ڕۆڵی بونیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان بەرز دەنرخێنن و پشتیوانی خۆیان بۆ داوا و مافە ڕەواکانیان دووپات دەکەنەوە.

 
"39 پڕۆژە ڕەزامەندیان لەسەردرا و زەویان بۆ تەرخانکرا"

THURSDAY, 30 APRIL 2026 19:04:43

ھەولێر-KDP. info-  لە کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لەکۆى( 47 ) پڕۆژەی وەبەرهێنان، ( 39 ) پڕۆژە ڕەزامەندیان لەسەردرا و زەویان بۆ تەرخانکرا

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 30 APRIL 2026 14:04:01

ھەولێر-KDP. info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە کە گوایە پارتی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکان دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact