Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 14 AUG 2026 19:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی بۆرد بۆ KDP.info: وتاری ئەم مانگە تەرخان کراون بۆ ڕەوشت و ژیاننامەی پێغەمبەر
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری ھەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سەرجەم ناونیشانی وتارەکانی ھەینی پەیوەستکراون بە بارودۆخ، ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی ھاووڵاتیان، بە جۆرێک باسی کێشە و کەموکوڕییەکان و ڕێگەچارەکانیان دەکرێت تاوەکو دەسەڵات و خەڵک پێکەوە ھاوکار بن بۆ چاکسازی.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتی ئامادەکردنی ناونیشانی وتارەکاندا بنەمای سەرەکی ئەوەیە مامۆستای ئاینی وتارەکەی بە واقعی ژیانی خەڵکەوە ببەستێتەوە. ئەگەر باسی ئایەت، فەرموودە و مێژووی ئیسلامیش بکرێت، پێویستە لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی کۆمەڵگەدا بگوێزرێتەوە، چونکە ئەگەر وانەکرێت مەودایەکی گەورە لە نێوان خەڵک و وتاری ھەینیدا دروست دەبێت و خەڵک گوێی لێ ناگرێت.

سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری ھەینی گوتیشی، کاتێک وتارەکان باسی واقع و کەموکوڕییەکان دەکەن، ئامۆژگاری و ڕێگەچارەش بۆ دەسەڵات و خەڵک دەخەنە ڕوو تاوەکو ھەردوولا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، چونکە گۆڕینی واقع تەنیا بە حکوومەت ناکرێت ئەگەر ھاوکاریی خەڵکی لەگەڵدا نەبێت. ھەروەھا داوای کرد خەڵک تەنیا وەک پیرۆزی و گوێگرتن سەیری وتارەکان نەکەن، بەڵکو بڕگە و ئامۆژگارییەکانی جێبەجێ بکەن.

لە کۆتاییدا دکتۆر بەشیر حەداد ئاشکرای کرد، بەبۆنەی ھاتنی مانگی ڕەبیع و ئەوەل و یاد و مەولودی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، چوار وتاری ئەم مانگە تەرخان کراون بۆ ڕەوشت و ژیاننامەی پێغەمبەر. جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێک لە سیفەتە سەرەکییەکانی پێغەمبەر ڕەحمەت و بەزەیی بووە، بۆیە پێویستە ئەم بەزەیییە لە ناوخۆمان، لە بەڕێوەبردن، تەبایی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا ڕەنگ بداتەوە، بەرامبەر موسڵمانان و پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکەش ھەبێت.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا نێروەیی دەكات

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 18:08:00

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و ھاوخەمیی خۆی گەیاندە خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو نەھیلا ڕەئووف، ھاوسەری تێکۆشەری دێرین مستەفا نێروەیی.

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری نەهلا رەئوف دەکات

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 18:08:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی نەھلا رەئوف، ھاوسەری فەرماندەیی کۆچکردوو مستەفا نێروەیی دەکات.

 
پەیاما هەڤخەمیا سەرۆك بارزانی بۆ ماڵباتا مستەفا نێروەیی

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 18:08:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری فەرماندە و پێشمەرگەی کۆچکردوو مستەفا نێروەیی کرد، بەھۆی کۆچی دوایی ھاوسەرەکەیەوە (خوالێخۆشبوو نەھلا ڕەئوف)، و ھاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ ھاوبەشیی خەمیان دەربڕی.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی مەلا جەرجیس هەولێری دەکات

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 14:08:40

​هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر، خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

 
فراکسیۆنی پارتی و وەزارەتی شەهیدان داواکارییەکانی کەسوکاری شەهیدانیان تاوتوێ کرد

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 12:08:43

​هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەردانێکیان بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆمەڵێک پێشنیاز و داواکاریی کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییان گەیاندووەتە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانجیان بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی ئەو چینە شایستەیەی کۆمەڵگەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact