Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 13 AUG 2026 19:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاخەکان پڕبوونە لە دار
| KDP.info


 هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دەڵێت "به‌هۆی گرنگیدانی حكوومه‌ت به‌ ژینگه‌، وەکو ساڵانی نەوەتەکان شاخەکانمان پڕبوون له‌ دار و هۆشیاری ژینگەییش لا خه‌ڵك زیاتر بووە و كه‌متر سه‌رپێچی ده‌كەن، دوو پێشنیاریش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی به‌ ژینگه‌ بدرێت، ئه‌وانیش، ئه‌وه‌ی دارێك ببڕێت، 100دار بچێنێت، دادگایه‌كی تایبه‌تیش به‌ سه‌رپێچیكارانی ژینگه‌ دابمەزرێت."  

لیوا سامی سابر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری ژینگه‌ هه‌نگاوی زۆر باشی ناوه‌، ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ساڵی 1991 شاخه‌كانمان پڕبوون له‌ دار، له‌ ڕوانگه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵی كێویش هه‌نگاوی باش نراوه‌، ئێستا خه‌ڵك زۆر کەم ڕاوی ئاژڵ ده‌كات، بۆ پاراستنی سامانی ماسیش به‌هه‌مان شێوه‌، چونكه‌ ئێستا خه‌ڵكی ئێمه‌ زۆر باش هۆشیار بووه‌تەوە و ژینگه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت و پارێزگاری لێ ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت، سزاكانیش قورسن."

لیوا سامی سابر گوتیشی "ئێستا سزاكان به‌جۆرێك قورسن ته‌نانه‌ت كه‌سێك بوتڵێكی ئاویش له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فرێدات سزا ده‌درێت، داربڕین و ڕاوكردنیش سزایان قورسە، پێش چه‌ند ڕۆژێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ ئه‌نجامدرا و پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد، ئه‌وه‌ی دارێك ببڕێت 100دار بچینێت، خۆشی ئاوی بدات، ته‌نیا بە سزای ماددی سزا نەدرێت، ئێستا دیراسه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ جێبه‌جێ بکرێت."

سابر باسی له‌وه‌ش كرد "ئێستا ڕێنمایی زۆر هه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه‌، به‌رده‌وامیش سزای قورستر ده‌ردەكرێن، بۆ نموونه‌ سزای بڕینی دارێکی بەتەمەن زۆر قورسه‌،  ئاژه‌ڵی كێویش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌پێی جۆر سزاكانی دیاری كراوه‌، بۆیه‌ ڕوخاندنی شاخێك و شێواندنی سیمای شاخێك وه‌كو یه‌كه‌،  ئێستا دار بڕین بۆ سوتاندن زۆر کەم بووە، ته‌نیا هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه‌، له‌ باغ خه‌ڵكێك سۆپای داری هه‌یه‌ داری بۆ ده‌بڕن، بۆ ڕه‌ژووش خه‌ڵك  داری تایبه‌ت ده‌چێنێت و بۆخۆی ده‌یبڕێت، نه‌ك داری شاخ، ئه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یە

" گوتیشی "پێشنیاری دیكه‌ش كراوه‌، دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ژینگه‌ هه‌بێت، كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌ ژینگه‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و تێكه‌ڵ به‌ كه‌یسی دیكه‌ی دادگای دیكه‌ نه‌كرێن، ئه‌وه‌ش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت." 

بڵند ئیبراهیم 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 17:08:37

ھەولێر-KDP. info-  لە بەرنامەی (ئەلمواجەهە)ی كەناڵی تەلەفزیۆنی ئەڵشەرقییەدا كە ئێوارەی ڕۆژی 2026/8/12 پەخش کرا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر چەندین تەوەری پەیوەست بە دۆخی هەنووکەییی عێراق و ناوچەکە، وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری بەرنامەکەی دایەوە.

نێچیرڤان بارزانی: پرسیارە بنەڕەتییەکە ئەوەیە، ئایا عێراق بەرەو کوێ دەڕوات؟

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 17:08:28

ھەولێر-KDP. info-  لە بەرنامەی (ئەلمواجەهە)ی كەناڵی تەلەفزیۆنی ئەڵشەرقییەدا كە ئێوارەی ڕۆژی 2026/8/12 پەخش کرا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر چەندین تەوەری پەیوەست بە دۆخی هەنووکەییی عێراق و ناوچەکە، وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری بەرنامەکەی دایەوە.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا حسێن عارف دەکات

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 17:08:05

ھەولێر-KDP. info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، چیرۆکنووس، ڕۆماننووس و نووسه‌رى دیارى كورد و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان، پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 14:08:18

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گشتاندنێکی فەرمیدا کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکانی بە وەزارەت کردووە، رێکارە نوێیەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگەیاند و داوا دەکات تاوەکو سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ کارەکان تەواو بکرێن.

 
شەرەفی ئەندامێتی بە ٧٠٠ هەڤاڵی نوێ لە سنووری لقی ٢٣ی قەرەچووغ بەخشرا

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 13:08:22

مەخموور-KDP.info- بە بۆنەی یادی ١٦ی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای لقی ٢٣ی قەرەچووغ، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و هەڤاڵان چیا محەممەد و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق و بەرپرس و کارگێڕانی ناوچە و ڕێکخراوەکان، مەراسیمێک بۆ بەخشینی شەرەفی ئەندامێتی بە پۆلێک ئەندامی تازەهاتووی ڕیزەکانی پارتی بەڕێوە چوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact