زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "شه‌ش ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاس له ڕێگای ئیبراهیم خه‌لیل دروست ده‌كرێن، پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان."
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، به‌رده‌وامن و بڕیاره شه‌ش ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاس له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل دروست بكرێن، دیزانی سه‌رده‌میانه بۆ ئه‌و ڕێگایه نێوده‌وڵه‌تییە کراوە كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق به وڵاتی توركیا و جیهان ده‌به‌ستێته‌وه و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاتوچۆ دەکات."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتیشی "ئه‌و شه‌ش ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسه له هه‌ر ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل تا ده‌گاته ئۆڤه‌ر پاسی سه‌نته‌ری شاری زاخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژه‌كه دیزانی سه‌رده‌میانه‌ی ئاماده‌یه و ته‌نیا ماوه بخرێته بواری جێبه‌جێكردن."
گوهدار شێخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕوویه‌كی شارستانی جوانتر به‌و ڕێگایه بدرێت، هه‌روه‌ها ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروست نابێت و كارئاسانی زۆر بۆ میوانان و جووڵه‌ی بازرگانی ده‌بێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه‌ی ژێرخانی ڕێگاوبان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین، ئه‌ویش به دروستكردنی ڕێگای ستراتیژی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌رتی ڕێگاوبان."
قائید میرۆ