هه‌ولێر-KDP. info- ڕاوێژكاری بواری ژینگه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەڵێت "دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە ئەندام لە یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت، دەڤەری بارزان گشت مەرجەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشتی تێدایە."
ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، ڕاوێژكاری بواری ژینگه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "دەڤەری بارزان گشت مەرجەکانی (یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت)ی تێدایە بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەکی پارێزراوی سروشتیی لەسەر ئاستی جیهان، كه له‌ڕووی پارێزراوه سورشتییه‌كان، بریتییه له هه‌ر ڕووبه‌رێك له زه‌وی یان له ئاو، كه ڕه‌هه‌ندی جوگرافی دیاریكراویان هه‌یه، سیستەمێكی سروشتی یان زیندوو یان نازیندوو له‌خۆ ده‌گرێت، له‌به‌ر به‌های ئه‌م سیستەمانه له‌ڕووی كه‌لتووری، زانستی، گه‌شتیاری و جوانییه‌وه پارێزگارییه‌كی زیاتری یاساییان به‌مه‌به‌ستی پاراستن و به‌رده‌وامی پێدانیان دەخرێتە سەر."
ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق گوتیشی "ئامانج له پارێزراوە سروشتییەکان، پارێزگاریكردنە له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وه‌ك فره‌چه‌شنی بایۆلۆجی و جیۆلۆجییه‌كانی شوێنی سروشتی و كه‌لتووری و كه‌له‌پوورییه ناوازه‌كانی شوێنی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه و به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدان تێیدا، دوور له كاریگه‌ری نه‌رێنی چالاكییه‌كانی مرۆڤ و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ توێژه‌ران و هاندانی گه‌شتوگوزاری ژینگه‌یی بێ زیان گه‌یاندن به سه‌رچاوه سروشتییه‌كان."
گوتیشی "مەرجەکانی ناوچە پارێزراوە سروشتییەکان بریتین له (ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به پێكهاته‌كانی فره‌چه‌شنی زیندەزانی، هه‌بوونی جۆرێك یان زیاتر له جۆره ناوازه‌كان یان ئه‌وانه‌ی مەترسیی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، زه‌وی خاوه‌ن به‌های زانستی و مێژوویی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان كه‌لتووری هەبێت، هه‌بوونی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بایه‌خدارن بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی درێژخایه‌ن، بایه‌خدار بێت له‌ڕووی گه‌شتیاری ژینگه‌ییه‌وه و لە ناوچه گرنگە جیۆلۆجییەکان بێت کە مێژووییەکی گرنگی جیۆلۆجیان هەیە."
ڕوونیشی كرده‌وه "دوای ئەوەی لە ئۆکتۆبەری (٢٠٢٥)ەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە بە ئەندام لە (یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت)، کە ئەمەش هەرێمی كوردستانی لە ڕیزی ئەو دەوڵەت و هەرێمانە دانا کە پابەندن بە پاراستنی هەمەجۆری زیندەوەر و گەشەسەندنی بەردەوامەوە، ئێستا کار لەسەر بەفەرمی تۆمارکردنی (٤٥) ناوچەی پارێزراوی سروشتی دەکرێت لە (یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت) چونکە لە کۆی (٨٢) ناوچەی پارێزراوی سروشتی لە عێراق، نزیکەی (٤٥) ناوچەیان کەوتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش وای کردووە کوردستان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەمەندترین ناوچە بێت لە ڕووی هەمەجۆریی زیندەوەرانەوە، لەناو ئەم (٤٥) ناوچەیەش کە کاری باشیان لەسەر کراوە لەپێشترینیان دەڤەری بارزانە."
بڵند ئیبراهیم