Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 12 AUG 2026 13:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هیوا ئەحمەد مستەفا بۆ KDP.info: کاتی ئەوە هاتووە هاوسەنگی بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کەرکووک-گەرمیان دەڵێت، پێگەی کورد لە پۆستە کارگێڕییەکانی کەرکووکدا لاواز بووە و زۆرینەی پۆستەکان عەرەب دەستی بەسەردا گرتووە دەشڵێ، کاتی ئەوە هاتووە هاوسەنگی بگەڕێندرێتەوە." 

هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئێستا هاوسەنگیی کارگێڕی لە کەرکووک تێکچووە و غەدر لە کورد دەکرێت، بەجۆرێک كە زۆرینەی پۆستەکان بەر عەرەب کەوتوون.

 هیوا ئەحمەد مستەفا گوتیشی، "پرۆسەی تەعریب بەردەوامە، تا ئەو ئاستەی سوپا ڕێ لە جووتیارانی کورد دەگرێت لە کێڵانی زەوییەکانیان. بۆ بەزاندنی ئەم دۆخەش پێویستە لێکتێگەیشتن لەگەڵ عەرەب و سەرکردایەتیی سیاسی لە بەغدا بێتە ئاراوە، بۆ سەرلەنوێ دروستکردنەوەی هاوسەنگی، چونكە لە سەردەمی پارێزگاری پێشووی کەرکووک، ڕاکان جبوری کە عەرەب بوو، زیاتر لە ٧٢هەزار عەرەبی هاوردە هێنراونەتە شاری کەرکووک، ئەمەش بەپێی ماددەی ١٤٠ ڕێکارێکی تەواو نایاساییە و بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە ئەنجام دراوە." 

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان دەشڵێت، "لایەنەکانی دیکە کەڵکیان لە ناتەبایی ناوخۆیی کورد و ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ وەرگرتووە بۆ سەپاندنی ئەجێنداکانیان، بەجۆرێک تا ئێستاش ماڵی زۆرێک لە کادیرانی پارتی لە کەرکووک بە داگیرکراوی ماونەتەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سەقامگیری و هاوسەنگی بۆ هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بگەڕێتەوە." 

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

د. سالار بۆ پێشمەرگەکانی زێرەڤانی: هۆشیاریی میدیایی بەشێکە لە پاراستنی ئاسایشی کوردستان

WEDNESDAY, 12 AUGUST 2026 11:08:35

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە (١١ـی ئابی ٢٠٢٦)، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆڕێکی ڕۆشنبیری و میدیایی تایبەتی لەژێر ناونیشانی (پەیام و هاووڵاتیی میدیاکار) بۆ هێزەکانی زێرەڤانی پێشکەش کرد.

 
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاستییەکە ئەوەیە

WEDNESDAY, 12 AUGUST 2026 00:08:11

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە پرسی سیمکارتی تۆمارنەکراو ڕایگەیاند، بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، ڕاشیگەیەنێت، هەر دوکاندار و فرۆشیارێک مامەڵەیان پێوە بکات ڕووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی و دارایی دەبێتەوە.

 
دکتۆرە چنار: پارتی بە پشتیوانیی ٨٠ ساڵ خەبات بەسەر ئاستەنگە نوێکاندا زاڵ دەبێت

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 20:08:17

باڵەکایەتی-KDP.info- ​ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٦، دکتۆرە چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بەیاوەری وەفدێکی ئەندامانی مەکتەب، سەردانی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد. لە لایەن شوان محەمەد طە، بەرپرسی لق، و بە ئامادەبوونی کارگێڕان و بەرپرسانی لێژنە ناوچەکان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

 
كه‌رتی گه‌شتوگوزار گه‌یشتووەته‌ قۆناغێكی هیوابه‌خش

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 18:08:05

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ "ئه‌نجامدانی زیاتر له‌ سه‌د پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژێرخانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار كه‌رتەکەی بردووەته‌ قۆناغێكی هیوابه‌خش." 

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی: به‌شه‌ خۆراكی هیچ كه‌سێك به‌هۆی مووچه‌وه‌ نابڕدرێت

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 17:08:54

دهۆك -KDP.info- به‌پێی بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ هاووڵایه‌تیەك له‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ بێبه‌ش ناكرێت، تەنانەت ئه‌گه‌ر مووچه‌کەشی زۆربێت."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact