Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 12 AUG 2026 13:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كه‌رتی گه‌شتوگوزار گه‌یشتووەته‌ قۆناغێكی هیوابه‌خش
| KDP.info


 هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ "ئه‌نجامدانی زیاتر له‌ سه‌د پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژێرخانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار كه‌رتەکەی بردووەته‌ قۆناغێكی هیوابه‌خش." 

ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ و حكوومه‌تی هه‌رێم، ستراتیژی خۆمان هه‌یه‌ بۆ كه‌رتی گه‌شتوگوزار، كه‌ خۆی له‌ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی كه‌رته‌كه‌ ده‌بینێته‌وه‌، فره‌چه‌شنكردنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیاتركردنی چالاكییه‌ گه‌شتیارییه‌كان و زیاتر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ڕووگه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ ناوچەکه‌ و جیهان، تا ڕاده‌یه‌ك توانیومانە قۆناغی یه‌ك وه‌رزه‌ ببڕین، ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ گه‌شتیار بێته‌ هه‌رێمی كوردستان." 

گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌شڵێت "ساڵانی ڕابردوو 105 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری به‌ سه‌رمایه‌ی حه‌وت ملیار و 680 ملیۆن دۆلار له‌ هه‌رێمی كوردستان جێبەجێ کراوا،  ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژێرخانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار هه‌بووه‌، ده‌توانم بڵێم كه‌رتی گه‌شتیاری بردووەته‌ قۆناغێكی هیوابه‌خش، چونكه‌ ساڵانی پێشتر زۆر جار له‌كاتی بۆنه‌ و پشووه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ گه‌شتیار له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و ناو پاركه‌كان ده‌مایه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌توانایدایه‌ هه‌ر شه‌وێك سه‌د هه‌زار گه‌شتیار له‌خۆ بگرێت و شوێن هه‌یه‌." 

ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "ئێمه‌ له‌ وه‌رزی هاوینداین و پشكی شێری هاتنی گه‌شتیاران به‌ر وه‌رزی هاوین ده‌كه‌وێت، ده‌سته‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌منی، به‌تایبه‌تی بازگه‌كان هه‌یه‌ بۆ هاتنی گه‌شتیار، هه‌روه‌ها  له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ هه‌ماهه‌نگی بۆ هاتنی گه‌شتیاران هەیە، تیمه‌كانی ئێمه‌ش به‌رده‌وام چاودێری ڕه‌وشی گه‌شتیاران و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن." 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

د. سالار بۆ پێشمەرگەکانی زێرەڤانی: هۆشیاریی میدیایی بەشێکە لە پاراستنی ئاسایشی کوردستان

WEDNESDAY, 12 AUGUST 2026 11:08:35

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە (١١ـی ئابی ٢٠٢٦)، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆڕێکی ڕۆشنبیری و میدیایی تایبەتی لەژێر ناونیشانی (پەیام و هاووڵاتیی میدیاکار) بۆ هێزەکانی زێرەڤانی پێشکەش کرد.

 
هیوا ئەحمەد مستەفا بۆ KDP.info: کاتی ئەوە هاتووە هاوسەنگی بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە

WEDNESDAY, 12 AUGUST 2026 10:08:38

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کەرکووک-گەرمیان دەڵێت، پێگەی کورد لە پۆستە کارگێڕییەکانی کەرکووکدا لاواز بووە و زۆرینەی پۆستەکان عەرەب دەستی بەسەردا گرتووە دەشڵێ، کاتی ئەوە هاتووە هاوسەنگی بگەڕێندرێتەوە." 

 
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاستییەکە ئەوەیە

WEDNESDAY, 12 AUGUST 2026 00:08:11

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە پرسی سیمکارتی تۆمارنەکراو ڕایگەیاند، بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، ڕاشیگەیەنێت، هەر دوکاندار و فرۆشیارێک مامەڵەیان پێوە بکات ڕووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی و دارایی دەبێتەوە.

 
دکتۆرە چنار: پارتی بە پشتیوانیی ٨٠ ساڵ خەبات بەسەر ئاستەنگە نوێکاندا زاڵ دەبێت

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 20:08:17

باڵەکایەتی-KDP.info- ​ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٦، دکتۆرە چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بەیاوەری وەفدێکی ئەندامانی مەکتەب، سەردانی لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد. لە لایەن شوان محەمەد طە، بەرپرسی لق، و بە ئامادەبوونی کارگێڕان و بەرپرسانی لێژنە ناوچەکان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

 
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی: به‌شه‌ خۆراكی هیچ كه‌سێك به‌هۆی مووچه‌وه‌ نابڕدرێت

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 17:08:54

دهۆك -KDP.info- به‌پێی بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ هاووڵایه‌تیەك له‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ بێبه‌ش ناكرێت، تەنانەت ئه‌گه‌ر مووچه‌کەشی زۆربێت."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact