دهۆك -KDP.info- به‌پێی بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ هاووڵایه‌تیەك له به‌شه خۆراكی مانگانه بێبه‌ش ناكرێت، تەنانەت ئه‌گه‌ر مووچه‌کەشی زۆربێت."
حوسێن سه‌بری، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی بازرگانی له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر پاڵپشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، به‌تایبه‌تی له بابه‌تی فۆڕمی خۆراك و به‌شه خۆراكی مانگانه، چونكه تا ئێستا به‌شه‌خۆراكی هیچ هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌بڕاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی بڕیارێكی به‌غدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌ت مووچه‌كه‌ی بگاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی پێ‌نادرێت."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی گوتی "ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، پێمان وایه ئه‌و مووچه‌یه گوژمه‌یه‌كی زۆر نیه، تا به‌شه خۆراكی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ببڕدرێت كه مووچه‌یان گه‌یشتووەته سه‌رووی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار، پێداویستی ژیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌تا فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌نه ئاستی ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌و به‌شه‌خۆراكه نه‌بێت له هیچ كه‌سێك نابڕدرێت."
قائید میرۆ