Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 11 AUG 2026 13:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. شیرین بۆ KDP.info: خەڵاتکردنی قوتابییان دەربڕینی باوەڕی نەگۆڕی پارتییە بە نەوەی ئاینده‌ساز
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- بەبۆنەی سەرکەوتنی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا ٦٨ قوتابیی بەرزترین نمرەکانی پارێزگاکەی خەڵات کرد.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، د. شیرین حوسنی، بەرپرسی بەشی ڕێکخستن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دهۆک گوتی، ""بڵند ڕاگرتنی ماندووبوونی قوتابییان، تەنیا ڕێزلێنانێک نییە لە کۆشش و تەقەلای ئەم ساڵەیان، بەڵکو دەربڕینی هەڵوێستی نەگۆڕی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە لە تەواوی وێستگە سەختەکانی مێژوودا، باوەڕی بەهێزی بە زانست، زانیاری و پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار و ئاینده‌ساز هەبووە. ئەم ڕێوڕەسمە بە چاودێریی بەڕێز ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستن لەلایەن بەڕێز سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسییەوە بەڕێوەچوو، تا پەیامی پشتگیریی بەردەوامی سەرکردایەتیی پارتی بگەیێنینە هەموو گەنجان و قوتابییانی خۆشەویست."

د. شیرین حوسنی زیاتر گوتیشی، "خەڵاتکردنی ئەم ٦٨ قوتابییە ئازیزە، دەرفەتێک بوو بۆ ئاراستەکردنی پیرۆزبایی گەرمی سەرکردایەتی لە خێزانە ماندووەکانیان و هاوکات هاندانیان بۆ ئەوەی بە هەمان گوڕوتین و ورەی بەرزەوە هەنگاو بەرەو قۆناغی داهاتووی خوێندنی ئەکادیمی بنێن. ئێمە باوەڕی تەواومان وایە کوڕان و کچانی کورد، داهاتووی ڕووناکتر بۆ گەلەکەمان و کوردستان وێنە دەکەن و هیوادارین ئەم سەرکەوتنە ببێتە دەستپێکی ڕێگەیەکی پڕ لە دەستکەوتی مەزنتر لە ژیانی زانستی و پیشەیییاندا."




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 12:08:01

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی ئەو حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

 
عەلی حسێن: نوێنەرایەتییەکانی حکوومەت ڕۆڵێکی گرنگ لە پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەگێڕن

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 11:08:44

سلێمانی-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢٦، عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی فازڵ ڕەئوف، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن لە سلێمانی پێشوازی لە خاتوو ڕێزان ساڵح بەگ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیتاڵیا کرد.

 
وەزیری ناوخۆ: سەرۆک بارزانی فێری کردین ئەنفال بکەینە هەوێنی برایەتی و لێخۆشبوون

TUESDAY, 11 AUGUST 2026 10:08:38

هەولێر-KDP.info- لە یادی 43 ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکاندا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەنفال نەیتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت و جەختی کردەوە کە قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و ڕێگە نادەن هیچ کەس و لایەنێک مەترسی بخاتە سەری.

 
د. هێمن هەورامی بەدواداچوون بۆ کاروباری ڕێکخستنی پارتی لە مووسڵ دەکات

MONDAY, 10 AUGUST 2026 21:08:00

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی سەردانی لقی ١٤ی مووسڵی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کادرانی سنوورەکە، وێڕای دەستخۆشی بۆ بەدەستھێنانی ٢٠٠ ھەزار دەنگ لە پارێزگاکە، ڕێنمایی و بەرچاوروونیی پێویستی لەسەر کارەکانی ڕێکخستن و پاراستنی ناسنامەی کوردستانیی ناوچەکە پێدان.

 

قایمقامی ڕواندز: كۆڕنیشی كاولۆكان ده‌بێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌شتیاری

MONDAY, 10 AUGUST 2026 16:08:29

ڕواندز-KDP. info-  قایمقامی قه‌زای ڕواندز ده‌ڵێ "پڕۆژه‌ گه‌شتیارییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژێرخانی ناوچه‌كه‌ هه‌بووه‌، بڕیاره‌ كۆڕنیشی كاولۆكان جیبه‌جێ بكرێت و ببێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌شتیاری، هاوکات ده‌ست به‌ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكۆیانیش ده‌كرێت." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact