ڕواندز-KDP. info- قایمقامی قه‌زای ڕواندز ده‌ڵێ "پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژێرخانی ناوچه‌كه هه‌بووه، بڕیاره كۆڕنیشی كاولۆكان جیبه‌جێ بكرێت و ببێته پڕۆژه‌یه‌كی ناوازه‌ی گه‌شتیاری، هاوکات ده‌ست به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكۆیانیش ده‌كرێت."
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زای ڕواندز به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له سنووری قه‌زای ڕواندز چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ كراون، به‌شێك له‌و پڕۆژانه كه‌وتوونه‌ته خزمه‌ت خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، هه‌ندێك پڕۆژه وه‌ستاون ئێستا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ته‌واوكردنیان بكرێت، پڕۆژه‌ی ئاوی دۆڵی ئاكۆیان نیوه‌ی تەواو بووە، له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له هه‌وڵداین جارێكی دیكه ده‌ست پێ بکرێتەو و ئاو بۆ گونده‌كانی دۆڵی ئاكۆیان دابین بكرێت، له داهاتوودا پڕۆژه‌كه فراوانتر ده‌كرێت و گوندی دیكه‌ش لێی سوودمه‌ند ده‌بن."
قایمقامی ڕواندز گوتیشی "ڕواندز مێژوویه‌كی كۆنی له كه‌رتی گه‌شتیاری هەیە و چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌خۆ گرتووه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری پڕۆژه‌ی شنگلبانه بووه ، دواتر پڕۆژه‌ی تلفریكی چیای كۆڕه‌ك ئه‌نجامدرا، له‌ڕووی گه‌شتوگوزارییه‌وه ناوچه‌یەكی ستراتیژییه و كه‌وتووەتە نێو نه‌خشه‌ی گه‌شتوگوزاری ئیداری سۆران، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر جه‌خت له‌سه‌ر به‌هه‌مه‌جۆركردنی پڕۆژه‌كان ده‌كاته‌وه، گرینگی ته‌واو به كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌دات."
ئه‌حمه‌د قادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی كاولۆكان، به‌شێكی ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای ڕواندز و دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو زووه، دوای ته‌واوبوونی كۆڕنیشه‌كه دەبێته پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و ناوازه‌ی گه‌شتیاری، به‌رده‌وامیش گه‌شتیاری زۆر سه‌ردانی ڕواندز ده‌كەن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروشتی ڕواندز هەر خۆی گه‌شتیارییه."
قائید میرۆ