Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 10 AUG 2026 14:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حوکمڕانی زمانە
| KDP.info


فازڵ میرانی

لە ڕستەی یەکەمەوە دەست پێدەکەم، حوکمڕانی زمانە”، واتە ئەوەی شارەزای زمانێک نەبێت، ناکرێت فێری کەسی تری بکات، مەگەر ئەوەی بە هەڵە فێری بکات. ئەوە ئەوان دەیانەوێت نایکات، بەڵکە وایان لێ دەکات چاوەڕوانی ئەوەبن کە ئەو دەیەوێت، پێشبینییەکانی ڕەنگە دروست بن ڕەنگە هەڵەبن. حوکمڕانی وەک زمان وایە و دوو زمانی هەیە، ئاخاوتن و کردار. هەرکەسێک زۆر بەباشی شارەزای هەردووکیان نەبێت، کەسێکی لاواز و قۆستراوەیە، لە زۆر بارودۆخیشدا خۆی ئەوانی تر دەقۆزێتەوە و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بەڕەڵایی و پەیڕەوکردنی بەڕەڵایی.

ترسێک لە لای من دروست بووە کە زیاتر نزیک بووەتەوە لە دڵنیایی تا ئەوەی تەنیا گومانێک بێت و بڕەوێتەوە، ئێمە لەبەردەم بارودۆخێکداین بە دەست و عەقڵی ناوخۆیی دروستکراوە و دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی زۆر خراپ و گەورە. ئەمەش لەگەڵ بوونی جیاوازییەکی بەرچاو لەنێوان سێ ئەدا و ڕەفتاری ناوخۆیی، لەگەڵ دوو ئەدای هەرێمی و نێودەوڵەتی.

سێ ئەدا ناوخۆییەکە بریتیین لە کوردستان، نوێنەرایەتیی سیاسیی بڕیاری سوننەی عەرەب و نوێنەرایەتیی سیاسیی بڕیاری شیعه‌، لەگەڵ ئەو حیزبە نوێ و پاشکۆیانەی بەم سێیەوه‌ بەستراونەتەوە. سەبارەت بە دوو ئەداکەی دیکەش، لەگەڵ ئەو لێک نزیکبوونەوە، دژبەری و لێک تێگەیشتنانەی دەوریانی داوە، بریتیین لە ئەدای نێودەوڵەتی و ئەدای هەرێمیی دراوسێی وڵات و دوورتریش لە ناوچەکەدا.

کوردستان لەگەڵ ئەوەی لەناو قەوارەی عێراقدایە، بەڵام هەمیشە مەیلی بەرەو دیالۆگ هەیە و بەشێکیشی سەردەکەوێت—ئەگەرچیش بە هێواشی بێت—نەک لەبەر بوونی کەموكووڕیی لە لای ئێمە، بەڵکە لەبەر ئەوەی بە کەسانی دیکەوە بەستراوەتەوە کە ئاراستەکانیان پڕ لە جەنجاڵییە، هەروەها لەبەر بوونی جیاوازیی لە نێوانیاندا لە ململانێی نێوان چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان لە لایەک و لە کێبڕکێی عەقیدە و بەرژەوەندییەکان لە لایەکی تر.

یەک لە دیارترین نیشانە و ئەنجامەکانی بەرەڵایی لە ئەدا و ڕەفتاردا کە نەک تەنیا ڕاپۆرتە سیاسییە هەڵسەنگێنەرە نێودەوڵەتییەکان، بەڵکە زۆربەی ڕاپۆرتە هەرێمییەکان و تەنانەت ئاماژە فەرمییەکانی ناوخۆش جەختی لەسەر دەکەنەوە و بوونی دۆسیەیەکی قورس دەسەلمێنن، بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت. کۆنترۆڵکردنی چەکیش هیچی تر نییە جگە لە بەڵگەیەک لەسەر بوونی زیاتر لە بڕیارێکی ناوخۆیی دژبەیەک.

لەگەڵ دۆسیەی چەکدا، دۆسیەی دارایی ئاڵۆز هەن کە پەیوەندیدارن بە دابینکردنی دارایی، گواستنەوەی پارە و پەیوەندییە ڕێکخراوەییەکانەوە.

ئێمە سەبارەت بە بابەتگەلێکی لەم شێوەیە نانووسین مەگەر لەبەر هەستکردنی دڵنیامان بەوەی کۆگای ئارامیی لای ئەو هێزە دیار و کاریگەرانەی گۆڕانکارییەکەیان دروستکرد و سەرپەرشتیی پڕۆسەی دوای 2003یان کرد، ئیتر کۆگایەکی گەورە نەماوە. ئەگەر ئەوان بجوڵێن بۆ سەپاندنی واقیعێکی نوێ، ئەوا وشە و ڕیکلامە گەورەکراوەکانی ناوخۆ وەرناگێڕدرێن بۆ واقیعێک لە چەکی کارا و توانا.

بە ڕوونتر ڕەنگە ڕەفتار و کردەوەکانی بیست ساڵی ڕابردوو ببنە بارێکی قورس بەسەر شانی ئەوانەی بەڵێنی گۆڕانکاریی باشتر دەدەن، وشەی (باشتر)یش هەمیشە بە مانای ساغیی و تەندروستیی تەواوەتی نایەت، چونکە لە هەڵسەنگاندنێکی ژمارەییدا، ژمارە 1/1 بە باشتر دەبینرێت لە 1 !

سەیر نییە، کە مەزاجییەت زاڵ بێت بەسەر بڕیاردا، مەخابن وا دیارە ئەمە سیفەتێکی کۆمەڵایەتیی زاڵە و خودای گەورە بە (هەوا و هەوەس) وەسفی دەکات. ئەم هەوەسە بووە هۆی نەمانی عەقڵی مودریک و ویژدانی ساغ، ئەمەش ئەوەیە کە زۆربەی ئەوانەی بە ئەنقەست هەڵە دەکەن، حەز دەکەن فەرامۆشی بکەن.

زۆرینەی گەلانی عێراق بە زۆر خزێنرانە ناو دانانی باجی بڕیارگەلێک کە جگە لە زیاتربوونی زیانەکان، خوێن، هەژاری، نەزانی، گۆشەگیری و بێڕێزی، شتێکی تری بەدوای خۆی نەهێنا.

حوکمڕانی ڕێک لە زانستی زمان دەچێت، بە پیت، گۆکردن، واتا، سەرف و نەحو، نووسین. کاتێک کۆمەڵەیەکی هەڵبژێردراو پەیماننامە دەستوورییەکەیان دەنووسنەوە، ئەوا بە حوکمی یاسا بە مەبەست و ئاگادارییەوە نووسیویانە. جگە لەوەش، لەژێر هەر پاساوێکدا بێت، لە هەڵگرتنی ئەنجامی کردەوەکانیان لێیان خۆش نابێت، چونکە نەزانین بە یاسا لە سزات نایبەخشێت، دەی چۆن دەبێت ئەگەر کردەوەکە بە ئەنقەست بووبێت نەک لە نەزانینەوە؟




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری سووتەمەنی ڕێکارەکانی حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین بۆ KDP.info دەخاتە ڕوو

MONDAY, 10 AUGUST 2026 13:08:58

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گرانیی بەنزین پێکهێناوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا باشترین ڕێگەچارە دیاری بکرێت. ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە تا چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکە، دابەشکردنی بەنزینی حکوومیی ٧٥٠ دیناری بە کارتی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

 
دژوار فایەق بۆ KDP.info: گواستنەوەی فۆرمی خۆراک بۆ سنووری ماددەی ١٤٠ دەستووری نییە و ڕەتیدەکەینەوە

MONDAY, 10 AUGUST 2026 12:08:28

هەولێر-KDP.info- نوێنەری هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ ڕایدەگەیەنێت، نووسراوی سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی ١٤٠ بەتەواوی ڕەتدەکەنەوە کە تێیدا ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی فۆرمی خۆراک بۆ کەرکووک و ناوچەكانی سنووری ماددەی ١٤٠ و کێشەلەسەرەکان دەربڕیبوو. ناوبراو ئاشکرای دەکات ئەو هەنگاوە پێچەوانەی دەستوورە و هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی بەکراوەیی ماونەتەوە.

 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵ بۆ KDP.info: برنج، سماق، تەحین و هەنجیرەكەی ئاکرێ هەناردەی دەرەوەش دەکرێن

MONDAY, 10 AUGUST 2026 11:08:11

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پاڵپشتییەکانی حکوومەت و لەباریی کەشوهەوای ناوچەکەوە، کەرتی کشتوکاڵ گەشەی ١٠٠٪ی بەخۆیەوە بینیوە. ناوبراو ئاشکرای دەکات کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی هەنجیری ئەمساڵی ئاکرێ بگاتە ٩ هەزار تۆن و بەرهەمەکانی تریش وەک برنج و سماق و تەحینی ئاکرێ، جگە لە دابینکردنی بازاڕی ناوخۆ، بەردەوام هاوردەی دەرەوەی کوردستان دەکرێن."

 
مەسروور بارزانی: باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد گفتوگۆ و ڕێگەی ئاشتییانەیە

MONDAY, 10 AUGUST 2026 10:08:10

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی  کوردستان لە یەکەم ڕۆژەوە بێلایەنیی خۆی پاراستووە و نایەوێت ببێتە لایەنێک لە ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە، هاوکات دڵنیایی دا کە خاکی هەرێم بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ بەکار ناهێنرێت.

 
بەسەرپەرشتیی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو

SUNDAY, 09 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی بە سەرپەرشتیی پشتیوان سادق کۆبۆوە و دوا پێشهاتە سیاسییەکان، بەهێزکردنی کاری ڕێکخراوەیی و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی لە سنووری پارێزگای هەولێر تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact