هه‌ولێر-KDP. info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان گوتی " کۆتایی ئەم مانگە دواین واده‌ی خۆتۆماركردنە له هه‌ژاری من، خانەنشیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، زۆر ڕۆیشتوون و خۆیان تۆمار كردووه، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه، بۆیه ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه و چیتر خانەنشینان پێویستیان به نۆره‌گرتن نامینێت بۆ وەرگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی."
عوسمان سادق، گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له هه‌ژماری من دەکەن بۆ خۆ تۆمارکردن، به‌شێك له‌وانه‌ی خۆیان تۆمار كردووه تا ئێستا كارتیان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كارته‌كانن، بۆیه ئه‌وانه‌ی پێشتریش فۆڕمی هه‌ژماری منیان پڕنه‌كردووەته‌وه، ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌چن بۆ پڕکردنەوا، چونکە 31/8/2026 دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری منە، خه‌ڵك په‌له ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تۆمار بكات، گه‌رنا دواتر گرفت بۆ مووچه‌یان دروست ده‌بێت، بۆیه ئێستا پرۆسه‌كه باش به‌ڕێوه ده‌چێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه ڕێژه‌كه ده‌گاته چه‌ند."
عوسمان سادق گوتیشی "ئه‌وانه‌ی خۆیان له هه‌ژماری من تۆمار ده‌كه‌ن، ده‌بنه خاوه‌ن كارتی ئه‌لكترۆنی و مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، ئیدی پێویست به نۆره‌گرتن ناكات، چونكه عێراق خۆشی ئه‌و واده‌یەی دیاری كردووه و خه‌ڵكیش ئه‌وه‌ی پێ خۆشه، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كبخرێت و چیتر مووچه‌ی خانه‌نشینان دوا نه‌كه‌وێت، وه‌كو عێراق له سه‌ره‌تا مووچه وه‌ربگرن و له یه‌ك كاتدا مووچه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت، چونكه خانه‌نشینان هیچ ئه‌ركێكیان نه‌ماوه و پێویسته به‌جیا مووچه‌یان پێبدرێت و په‌یوه‌ندی به مووچه‌خۆری دیكه‌وه نه‌بیت، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بێ نۆره‌گرتن و له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی مووچه‌ی خۆیان وه‌رگرن، ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر شارستانیانه‌یه."
ده‌شڵێت "گرفتێک هەیە، له سنووری سلێمانی خه‌ڵك هه‌یه له سلێمانی فۆڕمی پڕكردووەته‌وه، ناوی له ڕانیه، كۆیه و هه‌ڵەبجه دێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و گرفته پێویستی به ڕێكخستنه‌وه و چارەسەرکردنە، بۆ ئەوەی هه‌ر مووچه‌خۆرێك له شوێنی خۆی مووچه وه‌ربگرێت."
بڵند ئیبراهیم