ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی حزبەکە و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکرات دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی پەنجاھەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم.
لەو یادەدا پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە مێژووی خەباتی گەلەکەماندا ھەیە و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم. ھیوادارم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ھەموو لایەک ھاوکار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و کێشەکان و کوردستان و گەلەکەمان ھەردەم پارێزراو بن.
مسعود بارزانی
٨ی ئابی ٢٠٢٦