Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 9 AUG 2026 07:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دڵشاد شەھاب: ناوزەدکردنی هەرێم وەک ناوچەیەکی گەمارۆدراو، دوورە لە ڕاستییەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەبەرامبەر پەرەسەندنە ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و ناوچەکە ڕاگەیاند و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەربڕی.

 دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردەوە، چ ئەو هەنگاوانەی پەیوەستن بە باشترکردنی باری ئابووری کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە، یان ئەو ڕێکارانەی بۆ سنووردارکردنی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەگیرێنە بەر.

لە کۆنگرەکەدا دڵشاد شەهاب گوتی: هێرشەکانی ئەم دواییە زیانی گەورەیان بە ئابووریی عێراق، دامەزراوە نەوتییەکان و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی گەیاندووە، هەر بۆیە پێویستە هەڵوێستێکی جدی و نیشتمانی بەرامبەر ئەم پەرەسەندنانە هەبێت.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕوونی کردەوە کە مەترسییەکان تەنها لەسەر هەرێمی کوردستان نین، بەڵکو تەواوی ناوچەکە لە دۆخێکی ئاڵۆزی جەنگدایە کە کاریگەریی لەسەر جیهان، گەرووی هورمز و پرسە نێودەوڵەتییەکان هەیە. جەختیش کرایەوە کە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بەراورد بە ناوچەکانی دەوروبەری کەمترین زیانی بەرکەوتووە و ناوزەدکردنی هەرێم وەک ناوچەیەکی گەمارۆدراو، دوورە لە ڕاستییەوە.

دڵشاد شەهاب گوتیشی: مەترسیی هەرە گەورە لە ئێستادا ڕووی لە باری ئابووریی عێراقە، بەپێی ئامارەکان نزیکەی 8 مانگە داهاتی مانگانەی وڵات تەنها 1 لەسەر 10ی کۆی خەرجییەکان دادەپۆشێت. ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بژێویی خەڵک و دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچە و پەککەوتنی پڕۆژەکان، هەر بۆیە داوا کرا بەوپەڕی جدییەتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا بکرێت.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ٥٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبەکە دەکات.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی حزبەکە و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکرات دەکات. 

 

مەحموود محەمەد: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 18:08:31

ھەولێر-KDP. info-  مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە. راشیگەیاند، بە پێویستی دەزانین ئەم ئاستەنگانەی لەبەردەم کاراکردنەوی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت هەیە نەیانهێڵین.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بۆ KDP.info: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و قەتەر دەستیان پێ کردەوە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 13:08:45

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر دەست پێ دەکەنەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دوو گەشت ئەنجام بدەرێن.

 
مەسروور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلجەزیرە: هەولێر هاوسەنگیی دیپلۆماسی و ئاسایشی هەرێمی پاراستووە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 13:08:17

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و پاڵپشتیی حکوومەتی عێراقیش دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک، هاوکات بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و بوونی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی هەریر رەتدەکاتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact