Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 9 AUG 2026 07:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلجەزیرە: هەولێر هاوسەنگیی دیپلۆماسی و ئاسایشی هەرێمی پاراستووە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە ململانێکان و پاڵپشتیی حکوومەتی عێراقیش دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک، هاوکات بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و بوونی سەربازی ئەمریکا لە بنکەی هەریر رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 08ـی ئابی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلجەزیرە)ـی قەتەری، باسی لە چەند پرسێکی گرنگی ناوخۆیی و هەرێمی کرد. 

مەسروور بارزانی پاڵپشتیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک بەدەست هێزە فەرمییەکانەوە دووپات کردەوە و جەختی کردەوە، هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، هیچ لایەنێک گوشاری نەخستووەتە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تێوەگلان لە جەنگ. ڕوونیشی کردەوە، کاری لەپێشینە پاراستنی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەیەتی لە ئاڵۆزییەکان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زیاتر لە هەزار هێرشی مووشەکی و درۆن بووەتەوە، ئەو هێرشانە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە کراون یان لە ناوخۆی عێراقەوە لە ڕێگەی چەند گرووپێکی چەکدارەوە کراون.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەسروور بارزانی هەبوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلی ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە، بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوە لە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵییە.

هەروەها هەبوونی سەربازانی ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانیی هەریر ڕەتکردەوە و گوتی، بنکەکە ماوەی 10 ساڵە هیچ هێزێکی ئەمریکای تێدا نییە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، سەرۆکی حکوومەت گوتی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا باشن و بەرەو پێشەوە دەچن، هاوکات پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا بە "زۆر باش" وەسف کرد و باسی لەوە کرد، هاوکاریی لە نێوان هەردوولادا هەیە.

لە ماوەی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر، چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن). بەشێک لەم هێرشانە ڕاستەوخۆ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کراون بە بیانووی بوونی بنکەی هەواڵگریی ئیسرائیل، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغدا کردووە لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە بکەن.

هاوکات چەندان جار، سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی ناوخۆی عێراق بەردەوام بنکەی سەربازیی هەریر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان کردووەتە ئامانج بە بیانووی بوونی هێزەکانی ئەمریکا. 

لەگەڵ هەموو ئەو ئاڵۆزییانەشدا، هەولێر هەوڵی داوە هاوسەنگیی دیپلۆماسی بپارێزێت و پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا و سووریا و ئێران لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش پەرە پێ بدات، تاوەکو هەرێم لە مەترسییەکانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ٥٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبەکە دەکات.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی حزبەکە و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکرات دەکات. 

 

دڵشاد شەھاب: ناوزەدکردنی هەرێم وەک ناوچەیەکی گەمارۆدراو، دوورە لە ڕاستییەوە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 18:08:48

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەبەرامبەر پەرەسەندنە ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و ناوچەکە ڕاگەیاند و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەربڕی.

مەحموود محەمەد: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 18:08:31

ھەولێر-KDP. info-  مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە. راشیگەیاند، بە پێویستی دەزانین ئەم ئاستەنگانەی لەبەردەم کاراکردنەوی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت هەیە نەیانهێڵین.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بۆ KDP.info: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و قەتەر دەستیان پێ کردەوە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 13:08:45

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر دەست پێ دەکەنەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دوو گەشت ئەنجام بدەرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact