Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 9 AUG 2026 07:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا فایق بۆ KDP.info: بەغدا و هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێ، هەوڵی جدی لەگەڵ وڵاتان دراوە بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کێڵگە نەوتییەکان و پاڵاوگەکان.

لیوا فایق ئەنوەر مزووری، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەییی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دۆخی ئەمنیی عێراق بەگشتی باشە و هێزە ئەمنییەکان سنوورەکانیان بە هێز، لێدانی خەندەق و دانانی کامێرای حەراری باش کۆنترۆڵ کردووە، لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیش سنوورەکان باش تۆکمە و کۆنترۆڵ کراون و ئەو دەنگۆیانەی باسی جموجۆڵی هێز دەکەن، ئاسایین و پەیوەندییان بە سەقامگیریی ناوچەکەوە نییە، هەروەها لە ئێستادا کار دەکرێت بۆ ئەوەی لە عێراقدا چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت."

لیوا فایق ئەنوەر مزووری گوتیشی، "ڕێککەوتنێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کراوە و کار لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری دەکرێت تا دابین بکرێت و هەرێمی کوردستان، پاڵاوگەکان و کێڵگە نەوتییەکان پارێزراو بن. بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ وڵاتان لە گفتوگۆدان بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری، هەر کاتێک گەیشتنە ڕێککەوتن دابین دەکرێت، چونکە حکوومەتی عێراق بۆ داهات پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستێت و دابینکردنی ئەوەش لە بەرژەوەندیی هەردوولادایە."

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی ٥٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبەکە دەکات.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی حزبەکە و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکرات دەکات. 

 

دڵشاد شەھاب: ناوزەدکردنی هەرێم وەک ناوچەیەکی گەمارۆدراو، دوورە لە ڕاستییەوە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 18:08:48

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرمیی خۆی لەبەرامبەر پەرەسەندنە ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و ناوچەکە ڕاگەیاند و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەربڕی.

مەحموود محەمەد: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 18:08:31

ھەولێر-KDP. info-  مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە. راشیگەیاند، بە پێویستی دەزانین ئەم ئاستەنگانەی لەبەردەم کاراکردنەوی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت هەیە نەیانهێڵین.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بۆ KDP.info: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و قەتەر دەستیان پێ کردەوە

SATURDAY, 08 AUGUST 2026 13:08:45

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر دەست پێ دەکەنەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دوو گەشت ئەنجام بدەرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact