ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (دلیارا ستارۆڤا)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.
بۆ ھاوکارمان (بێوار عبدالرحمان)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان (دلیارا ستارۆڤا)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە دۆست و خزم و ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٧ـی ئابی ٢٠٢٦