ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینانی لە شاری "جەرمانا" لە وڵاتی سووریا کردە ئامانج و بەھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی بوونە قوربانی.
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە: "بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی حکوومەت و گەلی کۆماری عەرەبیی سووریا و بنەماڵەی قوربانییان دەکات."
ھەروەھا لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە ھاوسۆزیی ھەرێمی کوردستان کراوەتەوە و تێیدا ھاتووە: "ھاوبەشی خەمی کەسوکاری قوربانییانین و لە خوای گەورە داواکارین شیفای خێرا بۆ سەرجەم بریندارەکانی ئەم ڕووداوە بنێرێت."