Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 8 AUG 2026 07:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێوەبەری پۆلیس بۆ KDP.info: ڕێژەی تاوان لە هەولێر ڕووی لە دابەزین کردووە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەکان، هاوکاریی هاووڵاتیان و بەرزبوونەوەی ئاستی متمانە بە دەزگا تەناهییەکان، ڕێژەی تاوان لە پارێزگای هەولێر بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. دەشڵێ، کۆمەڵێک تۆمەتبار و تاوانبارمان دەستگیر کردووە کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە و بە هەر هۆکارێک بێت دەستگیر نەکرابوون.

عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوامە لە تۆمارکردنی سەرکەوتنی مەیدانی لە بواری دەستگیرکردنی تۆمەتباران و سەپاندنی سەروەریی یاسا و ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانی پۆلیس وەک هەمیشە بە وردی ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.

عەمید کامل بەرزنجی هێمای بۆ ئەوەش کرد، هێزەکانی پۆلیس هاوشان لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەرکە ئەمنییەکان، بڕیارەکانی دادگا و دادوەریش بە تەواوی جێبەجێ دەکەن و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر بێت".

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەروەها ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک تۆمەتبار و تاوانبار، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنیان دەرچووبوو و دەستگیر نەکرابوون، بەپێی بڕیارەکانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و خراونەتە بەردەم دادگا.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، بەرزنجی ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکارەکانی تاوان جۆراوجۆرن، بە تایبەتی لە سەردەمی تەکنەلۆژیا و پەرەسەندنی ئامرازە دیجیتاڵییەکان، بەڵام بەهۆی چاودێریی بەردەوامی هێزەکانی پۆلیس و هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە، ڕێژەی تاوان لە هەولێری پایتەخت بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە.

لە کۆتاییدا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەگەرچی ڕۆژانە هەندێک حاڵەتی سەرپێچی و تاوان ڕوودەدەن، بەڵام هێزەکانی پۆلیس لە کەمترین ماوەی پێوانەییدا ئاشکرایان دەکەن و تۆمەتباران دەخەنە بەردەم دادگا، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش، سەپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی مافەکانی هاووڵاتیان.

 

ئومێد بابان




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە بێوار عبدالرحمان دەکات

FRIDAY, 07 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (دلیارا ستارۆڤا)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی تەقینەوەکەی شاری جەرمانا لە سووریا دەکات

FRIDAY, 07 AUGUST 2026 19:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینانی لە شاری "جەرمانا" لە وڵاتی سووریا کردە ئامانج و بەھۆیەوە ژمارەیەک ھاووڵاتی بوونە قوربانی.

وەزیری ناوخۆ: جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکەینەوە

FRIDAY, 07 AUGUST 2026 14:08:33

هەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەردار یوکسەل، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا کردەوە و سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێم.

 
مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەهدینان: پاراستنا پێکڤەژیانێ ڕێبازەکا نەگۆڕ یا پارتی و بارزانیێ نەمرە

FRIDAY, 07 AUGUST 2026 12:08:08

بەهدینان-KDP.info- بەهەڵکەفتا ساڵیادا کۆمکوژیا سێمێلێ و ڕۆژا شەهیدێ ئاشۆری، مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەهدینان پەیامەک بەلاڤ کر و تێدا جەخت ل سەر برایەتی و پێکڤەژیانا ئاشتیانە یا پێکهاتەیێن کوردستانێ کر، و ڕاگەهاند کو پاراستنا ڤێ پێکڤەژیانێ ڕێبازەکا نەگۆڕ یا پارتی دیموکراتی کوردستانێ یە.

 
سبەی هێڵی ئاسمانیی قەتەر گەشتەکانی بۆ هەولێر دەستپێدەکاتەوە

FRIDAY, 07 AUGUST 2026 11:08:19

ھەولێر-KDP.inf- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی قەتەر، سبەی، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەحرەین و کوەیت دەستپێدەکاتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact