Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 6 AUG 2026 23:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ئەو ڕێككەوتنە بڵاوكردەوە كە لەنێوان هەردوو كۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز و وەزارەتی كارەبای عێراق كراوە سەبارەت بە كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

لە 4ی ئابی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز، کە کارپێکەری هاوبەشی کێڵگەی کۆرمۆرن، ئاگادارکرایەوە کە دەستیان کردووە بە دابینکردنی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا. حکوومەتی هەرێم ئەم ئاگادارکردنەوەیەی تەنها لە کاتی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمپانیاکاندا پێگەیشت.

وەک قەوارەیەکی دەستووری و دانەبڕاو لە کۆماری فیدراڵیی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەند بووە بە بەهێزکردنی ئاسایشی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق. ئەم ئامانجەی لە ڕێگەی وەبەرهێنانی گەورە لە ژێرخانی وزە و خستنەگەڕی ئەو ژێرخانە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکانی کردووە. حکومەتی هەرێم هەرگیز دژی دابینکردنی غاز یان کارەبا بۆ هیچ بەشێکی عێراق نەبووە ، بەو مەرجەی ئەو جۆرە ڕێکخستنانە بە پابەندبوونی تەواو بە چوارچێوەی گرێبەستە کارپێکراوەکان و بە ڕەزامەندیی حکومەتی هەرێم وەک لایەنی گرێبەستکار ئەنجام بدرێن.

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی پێشکەوتنی بەرچاویان لە بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە کەرتی وزەدا بەدەستهێناوە. لە پاشخانی ئەم کەشە ئەرێنییەدا، بڕیاری تاکلایەنانەی کۆمپانیاکان بۆ دەستپێکردنی دابینکردنی غاز بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم و لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی کە پرۆژەی کۆرمۆر بەڕێوەدەبات، بە پێشێلکردنی گرێبەستەکە هەژمار دەکرێت، هەروەها دەستوەردانێکی بێپاساوە بۆ ئەو رێکارە دامەزراوەییانەی کە پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی ڕێکدەخەن.

کرداری کۆمپانیاکان بە تایبەت، بووە مایەی نیگەرانی چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار داوای گازی سروشتی زیاتری بۆ دامەزاروەکانی وزەی هەرێم، کە پێویستییان بە بڕی زیاتری گازی سروشتی هەیە، کردووە. ئەم داوایە  لە پێناو دابین کردنی وزەی کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق بووە. بەلام بە داخەوە لە جیاتی هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و گەیشتن بە ئەم ئامانجە،  کۆمپانیاکانی کرێسنت و دانا گاز بڕیاری تاک لایەنەیان دا کە خزمەت بە ئەم مەبەستە ناکات.

حکومەتی هەرێم، ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی کۆمپانیاکان ڕەتدەکاتەوە کە تیایدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی دابینکردنی غاز. حکومەتی هەرێم نە ڕەزامەندی دەربڕیوە و نە ڕێگەی بەم هەنگاوە داوە، و هەر ئاماژەیەک بەوەی کە پشتیوانی یان پاڵپشتی لە بڕیارە تاکلایەنانەکەی کارپێکەرەکان کردبێت، ناڕاست و چەواشەکارانەیە.

حکومەتی هەرێم ئێستا هەڵسەنگاندنی لێکەوتە یاسایی، گرێبەستی و کارپێکردنەکانی کردارەکانی کۆمپانیاکان دەکات و سەرجەم ڕێوشوێنە گونجاوەکان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەکانی بەپێی گرێبەست، هەروەها پاراستنی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی کە پرۆژەی کۆرمۆر بەڕێوەدەبات و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سێکتەری وزە.

حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا لە ڕێگەی ئەو رێکارانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، و لە ڕووی گرێبەستییەوە گونجاون و لە بەرژەوەندی خەڵکدان.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە دەزگای ئەلمەدا دەكات

THURSDAY, 06 AUGUST 2026 23:08:35

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا)، پەیامێکی  پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و دەستەی نووسەران و تەواوی کادیرانی دەزگای ئەلمەدا کرد.

 
سەرۆکی دیوان و کونسوڵی گشتیی ڕووسیا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

THURSDAY, 06 AUGUST 2026 18:08:39

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/8/6 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

پەرلەمانی ئەڵمانیا خەڵاتی ڕێزلێنانی مرۆیی بەخشییە دەزگای خێرخوازیی بارزانی

THURSDAY, 06 AUGUST 2026 17:08:32

ھەولێر-KDP.inf- لە یادکردنەوەی 21ەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پەرلەمانی ئەڵمانیا خەڵاتی ڕێزلێنانی مرۆیی بەخشییە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکارییە مرۆییەکان.

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری کۆریای کرد

THURSDAY, 06 AUGUST 2026 16:08:16

ھەولێر-KDP.info-  شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی و بەخێرهێنانی بەڕێز ئێون گیۆ شیم (H.E. Mr. Eoon Gyo Shim)، کونسوی گشتی نوێی کۆماری کۆریا، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری کۆریای لە هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکی نوێی وەک کونسوڵی گشتی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ خواست. 

وەزیری پەروەردە: ئەنجوومەنی وەزیران داوای ڕوونکردنەوەی زیاتریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە

THURSDAY, 06 AUGUST 2026 12:08:18

ھەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ڕیفۆرم لە خوێندنی پیشەیی قۆناغی ئامادەیی دەكەین، هاوكات باس لە وادەی دەستپێكردنی خوێندنی ئەمساڵیش دەكات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact