Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 6 AUG 2026 00:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌روه‌ر هاواری: نرخی كاڵا له‌ سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "ئه‌و گرانیه‌ی ئێستا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هەیە بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌وانه‌ش گرانبوونی كاڵا له‌ وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ر." 

 سه‌روه‌ر هاواری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا له‌ بازاڕەكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ند  هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌وانه‌، لە سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخدا هاتووه‌ و له‌ وڵاتی دووه‌م كاڵا گرانتر بووه‌، به‌راورد به‌ ڕابردوو، هۆكارێكی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌یه‌، ئێستا به‌هۆی ڕه‌وشه‌كه‌ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ دڵنیایی وه‌رده‌گرن، چونكه‌ کە مه‌ترسی په‌یدابوو ئاماده‌ نین باجه‌كه‌ی بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ هه‌موو جیهان نرخ به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام وڵات تا وڵات جیاوازه‌." 
هاواری گوتیشی"كاتێك كاڵا له‌ بازاڕ كه‌م دەبێت و خواست زیاد دەبێت، ئۆتۆماتیكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازاڕ و نرخیش ده‌بێت، دره‌نگ گه‌یشتن یه‌كێكه‌ له‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بازاڕە، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كاڵایه‌ك پێشتر به‌ مانگێك بگه‌یشتبایه‌ هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كاتێكی زۆر زیاتری پێده‌چێت." 
په‌یوه‌ست به‌ سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێت "سیسته‌می ئه‌سیكۆدا هۆكارێكی دیكه‌یه‌، چونكه‌ بازرگانانی ئێمه‌ كاتێك نه‌چوونه‌ته‌ ناو سیسته‌می ئه‌سیكۆدا، كاڵا به‌ دۆلار ده‌كڕن، دۆلاریشیان به‌ نرخی سه‌كۆ پێ نادرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی  كاڵا به‌ نرخی دۆلاری بازاڕ بكڕن، ئه‌و نرخه‌ش ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر كڕیار." 
سه‌روه‌ری هاواری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "لیژنه‌كانی ئێمه‌ چاودێری ڕه‌وشی بازاڕ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ به‌ نرخەکاندا دەچنەوە، به‌ڵام كاتێك بازرگان مه‌نافێستی كڕینی لابێت، ناتوانین فشاری له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ دابه‌زاندنی نرخ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانیش به‌ مافی خۆی ده‌زانێ سوود بخاته‌ سه‌ر كاڵا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێ پێداویستی ڕۆژانه‌ هه‌یه‌ ئێمه‌ زۆر توندین له‌سه‌ر چاودێریكردنی، بۆ نموونه‌ نان، کە پێویستیه‌كی ڕۆژانه‌یه‌ و چاودێریی له‌سه‌ره‌." 
 
قائید میرۆ



دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان دەکات

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 23:08:34

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوسەری بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەو دۆست و ئاشنایانی دەکات.

 
ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 22:08:29

کەرکووک-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا لێدوانەکانی پارێزگاری کەرکووکی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ماددەی 140 ڕەتکردەوە و بە "نابەرپرسیارانە" و "هەوڵێک بۆ فیتنەگێڕی" وەسفی کرد، هەروەها جەختیکردەوە کە بوونی ناوبراو لە پۆستەکەیدا بەهۆی "سەفەقەیەکی گوماناوییەوە" بووە و دەبێت ڕێز لە دەستوور و مافی پێکهاتەکان بگررێت.

 
سەرۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوونەوە

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 22:08:43

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێز عەلی ئەلزەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووەوە.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دەزگای ئەلمەدا دەکات

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ستافی نووسینی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا) کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٤ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەکە، ھەروەھا ستایلی کارکردنی دەزگاکەی لە چەسپاندنی بەھاکانی ڕۆژنامەگەریدا بەرز نرخاند.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت کرد، بەھۆی کۆچی دواییی ھاوسەرەکەی.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact