Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 6 AUG 2026 00:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەمڕۆوە تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان نیشانەیەکی تایبەتیان بۆ زیاد دەکرێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەمڕۆوە تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان نیشانەیەکی تایبەتیان بۆ زیاد دەکرێت، ئامانجیش لێی ناسینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە لە کاتی ڕووداوەکاندا بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی ئابی 2026، موقەدەم هێمن حەمەدەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان (EV)، بڕیاریان دا هەنگاوێکی نوێ و پێشکەوتوو بنێن کە هاوتایە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

گوتەبێژی هاتوچۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە لەمڕۆوە هێمایەکی تایبەت بە کارەبا (شێوەی بروسکە) بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان زیاد دەکرێت. ئەم نیشانەیە یارمەتیدەر دەبێت تاوەکو ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان بە ئاسانی بناسرێنەوە.

هێمن حەمەدەمین جەختی لەوە کردەوە، کە هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارە لایەنی سەلامەتییە گوتیشی، "لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو یان ئاگرکەوتنەوەدا، تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە ڕێگەی ئەم نیشانەیەوە دەزانن کە ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە، چونکە شێوازی کوژاندنەوەی ئاگری باتریی ئەم ئۆتۆمبێلانە جیاوازە و پێویستی بە ماددەی تایبەت هەیە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر مژدەی ئەوەی دا، کە گۆڕینی تابلۆکان و زیادکردنی ئەم نیشانەیە بەبێ بەرامبەر (بە خۆڕایی) دەبێت و هیچ بڕە پارەیەک لە شۆفێران وەرناگیرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە داهاتوودا ئەم نیشانەیە ئاسانکاری دەکات بۆ دیاریکردنی شوێنی وەستانی تایبەت و وێستگەکانی شەحنکردنەوە بۆ ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان دەکات

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 23:08:34

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوسەری بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەو دۆست و ئاشنایانی دەکات.

 
ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 22:08:29

کەرکووک-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک- گەرمیانی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا لێدوانەکانی پارێزگاری کەرکووکی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ماددەی 140 ڕەتکردەوە و بە "نابەرپرسیارانە" و "هەوڵێک بۆ فیتنەگێڕی" وەسفی کرد، هەروەها جەختیکردەوە کە بوونی ناوبراو لە پۆستەکەیدا بەهۆی "سەفەقەیەکی گوماناوییەوە" بووە و دەبێت ڕێز لە دەستوور و مافی پێکهاتەکان بگررێت.

 
سەرۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوونەوە

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 22:08:43

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێز عەلی ئەلزەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووەوە.

 
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دەزگای ئەلمەدا دەکات

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ستافی نووسینی ڕۆژنامەی (ئەلمەدا) کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٤ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەکە، ھەروەھا ستایلی کارکردنی دەزگاکەی لە چەسپاندنی بەھاکانی ڕۆژنامەگەریدا بەرز نرخاند.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

WEDNESDAY, 05 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەت کرد، بەھۆی کۆچی دواییی ھاوسەرەکەی.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact