كه‌ركووك -KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێ "پلانمان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركووك و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین."
حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌بێ پلان نه‌بووه، ئێمه پلانمان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركووك، چونكه بۆ ئێمه وه‌ك پارتی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك گرینگه نه‌ك پله و پۆست، له‌پێناو پله و پۆستیش نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن، بێگومان له داهاتوو پڕۆژه‌مان هه‌یه له ئه‌نجوومه‌ن و پێشكه‌ش ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی كه‌ركووك چه‌ندین كێشه‌ی هه‌یه و پێویستیان به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌شڵێت "یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ئێستا كه‌ركووكی گرتووەته‌وه پرسی هه‌بوونی گه‌نده‌ڵیه، ئێمه پشتگیری هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌بینه هۆكار بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و گێڕانه‌وه‌ی سامانی گشتی بۆ كه‌ركووكییه‌كان."
حه‌سه‌ن مه‌جید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ستراتیژی ئێمه وه‌ك پارتی له كه‌ركووك، ئه‌وه‌یه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه، كێشه‌ی ئاو و كاره‌با و به‌نزین و خزمه‌تگوزاری به‌گشتی هه‌نە و پێویستیان به چاره‌سه‌ره، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین."
قائید میرۆ