Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 4 AUG 2026 23:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەبەرهێنانی دهۆک بۆ KDP.info: مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی ۲۰۰٦ەوە تا ئێستا مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگاکەدا دراوە. ئاماژە بەوەش دەکات کە زیاتر لە ٪٤۰ی ئەو پڕۆژانە لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە و توانیویانە دەرفەتێکی زۆری کار بۆ هاووڵاتیان بڕەخسێنن.

د. هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "لە سەرەتای دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان لە ساڵی ۲۰۰٦ تا ئێستا، لە سنووری پارێزگای دهۆک مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە. لەو ژمارەیەش تەنیا لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ۱۵۹ پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە."

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو کە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەڵکشانداندایە و گوتی، "لە سەردەمی هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ساڵی ۲۰۱۹دا، تەنیا دوو مۆڵەت بە پڕۆژەکان درابوو، بەڵام لە ساڵانی دواتردا ئاستی مۆڵەتپێدان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تا ئێستاش ڕەوتەکە بەردەوامە."

لە کۆتاییدا د. هەڤاڵ سدیق جەختی لەوە کردەوە کە هەمەجۆرکردنی سێکتەرەکان یەکێکە لە ستراتیژییە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوە ئەرکی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە بواری جیاواز و ستراتیژیدان. گەشەسەندنی کەرتی وەبەرهێنانیش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی پارێزگاکە هەبووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ناوچەکە بوونەتە خاوەنی هەلی کاری بەردەوام.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

کاتێک ئیرادە شوێنی ھەموو شتێک دەگرێتەوە

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 22:08:00

دکتۆر عرفان عەزیز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 17:08:44

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/8/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە (وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتکە، کرد.

فراکسیۆنی پارتی لە کەرکووک: سەرۆکایەتیی چەند لیژنەیەک وەردەگرین

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 17:08:41

كه‌ركووك -KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێ "پلانمان هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركووك و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین." 

هێمن هەورامی و کونسولی بەریتانیا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراقیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 16:08:31

 پیرمام-KDP.info- ​ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٦، لە پیرمام، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسولی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

 
تایبەت بە KDP.info: قه‌یرانی دارایی له‌ عێراق كاتییه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 15:08:46

به‌غدا -KDP. info- ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده‌ عێراق قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و گرفته‌ی مووچه‌ كاتییه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ش بۆ ئەو ئاڵۆزیانە دەگەڕێتەوە کە له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ داهاتی عێراق له‌سه‌ر نه‌وته‌ و هه‌ركاتێك هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕابگیرێت ئه‌و گرفته‌ دروست ده‌بێت."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact