Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 4 AUG 2026 23:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع كۆبووه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/8/3، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كه‌ به‌ڕێز ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌یبانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاكان، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا، كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕییه‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ هەردوولا داكۆكییان له‌ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاریکاریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ى کێشەکان کردەوە.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ سووریاى نوێدا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووریا له‌ كاتى شه‌ڕدا و ڕایگه‌یاند سووریا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى به‌ڕێز سه‌رۆكى سووریاى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌ بواره‌ جیاكاندا له‌ سووریا به‌ده‌ست هاتوون، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌یى و ڕۆڵى سووریا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى.

لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی جێی بایه‌خ و بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.


 




دوایین هەواڵەکان

کاتێک ئیرادە شوێنی ھەموو شتێک دەگرێتەوە

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 22:08:00

دکتۆر عرفان عەزیز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 17:08:44

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/8/4، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە (وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتکە، کرد.

فراکسیۆنی پارتی لە کەرکووک: سەرۆکایەتیی چەند لیژنەیەک وەردەگرین

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 17:08:41

كه‌ركووك -KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێ "پلانمان هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركووك و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین." 

هێمن هەورامی و کونسولی بەریتانیا دۆخی سیاسیی هەرێم و عێراقیان تاوتوێ کرد

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 16:08:31

 پیرمام-KDP.info- ​ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٦، لە پیرمام، دکتۆر هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسولی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

 
تایبەت بە KDP.info: قه‌یرانی دارایی له‌ عێراق كاتییه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

TUESDAY, 04 AUGUST 2026 15:08:46

به‌غدا -KDP. info- ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده‌ عێراق قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و گرفته‌ی مووچه‌ كاتییه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ش بۆ ئەو ئاڵۆزیانە دەگەڕێتەوە کە له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ داهاتی عێراق له‌سه‌ر نه‌وته‌ و هه‌ركاتێك هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕابگیرێت ئه‌و گرفته‌ دروست ده‌بێت."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact