هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی لەگەڵ سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پابەندین بە پاراستنی مافی کریستیانەکان و بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاب، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکوومەت، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان و خزمەتکردنیان بێ جیاوازی دووپات کردەوە.
سهرۆكى كهنیسهى كلدانى له عێراق و جیهان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەت لە مافی پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان دەربڕی.
