هەولێر-KDP.info- وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە مانگی تەمووزدا ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیادیان کردووە، ئاشکراشی دەکات کە مەرج و ڕێنماییەکانی خۆپاراستنیان بۆ شوێنە بازرگانییەکان زۆر توند کردووە و سزا بۆ ئەوانەش دادەنرێت کە دەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە پوش و پاواندا.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "هه‌موو ساڵێك زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه ده‌كه‌ونه مانگی ته‌ممووز، له جیهانیشدا به‌هه‌مان شێوه ڕووداوه‌كانی ئاگر له كاتی زۆر گه‌رمدا به‌ره‌و هه‌ڵكشانن، به‌داخه‌وه مانگی ڕابردوو چه‌ند ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه و خنكان ڕوویاندا، ساڵانه‌ش له‌و كاته‌دا ڕووداوه‌كان زیاد ده‌بن، هۆكاره‌كانیش جیاوازن، هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له ئۆتۆمبێڵ بۆ خراپی كولێتی به‌نزین و جێ به‌جێنه‌كردنی ڕێنمایی خۆ پاراستن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاگری كۆگا و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون و ئه‌وانی دیكه‌ش به‌هۆی سۆتانی پۆش و پاوان و كاره‌باوه تۆمار ده‌كرێن.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌رێم ده‌شڵێت، "ئێمه وه‌ك به‌رگری شارستانی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانمان زۆر توندكردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان پارێزراوبن له ڕووداوه‌كان، به‌تایبه‌تی ڕووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه به ڕاده‌یه‌ك مۆڵه‌ت به‌هیچ شوێنێك نادرێت تا سه‌دا سه‌د مه‌رجه‌كانی ئێمه جێ به‌جێنه‌كات بۆ دروست كردنی شوێنی بازرگانی، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام داواكاریمان داوه‌ته هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانمان بن، به‌تایبه‌تی شۆفێره به‌ڕێزه‌كان له وه‌رزی هاویندا پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه ئاستی مه‌ترسیدار و پێویسته پشكنین بۆ ئۆتۆمبێڵه‌كانیان بكه‌ن و ئامێری ئاگر كوژێنه‌وه‌یان لابێت.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش داوای له هاووڵاتیان كرد له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و چه‌م و ڕوباره‌كان به هۆشیاریه‌وه مه‌له بكه‌ن و له شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو دوور كه‌ونه‌وه گوتیشی، "به سێ زمان ڕێنمایی له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌كاتی مه‌له‌كردن ئاگاداربن، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ندێ شوێن ئاوی مه‌نگ هه‌یه و مه‌ترسیداره.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش هۆشداری دا له‌باره‌ی سۆتانی پۆش و پاوان و ده‌ڵێت، "هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ر بیانوویه‌ك ئاگر بكاته‌وه و به به‌هانه‌ی له‌ناوبردنی پۆش و پاوان زیان به ده‌وروبه‌ری بگه‌یه‌نێت سزا ده‌درێت، چونكه زۆر جار به‌هۆی سۆتاندنی پۆش و پاوان ئاگره‌كه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت و زیان به شوێنه‌كانی ده‌روبه‌ری ده‌گه‌یەنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش هه‌ر شوێنێك به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندببێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌ی ئاگره‌كه‌ی كردووته‌وه ده‌كرێت.
قائید میرۆ